riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: یۆنامی هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن

کوردستان 01:28 PM - 2024-08-19
پێشوازیکردنی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی PUKMEDIA

پێشوازیکردنی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی له‌ وه‌فدێكی یۆنامی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌مڕ‌ۆ دووشه‌ممه‌ ١٩/٨/٢٠٢٤ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی یۆنامی كه‌ پێكهاتبوون له‌ فرانسیك لاناو به‌رپرسی یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان، مۆنیا رادزی مۆتسی به‌رپرسی به‌شی كاروباری سیاسی یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ریكاردۆ چێڤۆ وعه‌زیز به‌رزنجی راوێژكارانی سیاسی یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان .

فرانسیك لاناو به‌رپرسی یۆنامی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی بۆهه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕ‌ی، هیوای خواست رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ هێمنی و ئارامی تێبپه‌ڕ‌ێت، هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ، ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و كاریگه‌ری یۆنامی كرد له‌ رابردوودا به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك چاودێر و راهێنه‌ر رۆڵیان گێڕ‌اوه‌ له‌ به‌ڕ‌ێوه‌چوون و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌.

وته‌بێژی یه‌كێتی هیواشی خواست، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یۆنامی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری هه‌موولایه‌ك بكات به‌ پێشكه‌شكردنی ڕ‌ێنمایی و زانیاری دروست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ".
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket