لەكۆنفرانسی كوردانی قەفقازدا رۆڵی یەكێتی بەرزنرخێندرا
جیهان 02:36 PM - 2024-08-16بەشداری یەكێتی لەیەكەمین كۆنفرانسی كوردانی قەفقاز لە جۆرجیا
نەخشەڕێگەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان، بۆ پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی هەموو بەشەكانی كوردستان، لەپرسە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان، لە یەكەمین كۆنفرانسی كوردانی قەفقاز لە تەبلیسی پایتەختی جۆرجیا پێشكەشكراو لەكۆنفرانسەكەدا رۆڵی یەكێتی لەئێستاو لەڕابردوودا بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان بەرزنرخێنرا.
لە یەكەمین كۆنفرانسی كوردانی قەفقاز، سیاسەتی حەكیمانە و خەباتی سەرۆك مام جەلال، رێبەری رزگاریخوازی گەلی كورد، لە بەگەڕخستنی پەیوەندیی و دیپلۆماسییەكانی بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵاكانی دۆزی گەلی كورد لە باكور، رۆژهەڵات، باشوورو رۆژئاوا و كوردستانی سوور، بەرز نرخێنرا، هاوكات باس لە رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كودستان، بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەئێستادا كرا بۆ لەئەستۆگرتنی ئەركە قورسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان، لە پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان.
لەو بارەیەشەوە سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە كوردستانییەكان بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەكۆنفرانسەكەدا 26 پانێڵو گوتار لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستانو پەیوەندی كوردانی قەفقاز بەپارچەكانی دیكەی كوردستانەوە پێشكەش كرا".
راشیگەیاند: "لەكونفرانسەكەدا وتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم خوێندەوەو گەشبینی خۆمان نیشاندا سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگیانەی بەرۆكی دۆزی كوردی گرتووە، بەڵام هێشتا هەنگاوەكان زیندوون، بۆ كۆكردنەوەی رۆشنبیران و لایەنەكانی كورد، بەتایبەت رۆشنبیرانی كوردی تاراوگە و كوردانی قەفقاز، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرس و تەنگەژەو ئاڵانگارییانەی، كە رووبەڕووی پرسی كورد بوونەتەوە، تاوەكو لەو رێگەیەوە هەوڵبدرێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە".
جێی ئاماژەیە، وەفدی یەكیێتی نشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی سالار سەرحەد خەلیفە یونس، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكان، لەجۆرجیا، بەشداریكرد لە یەكەمین كۆنفرانسی كوردانی قەفقاز، كە بە بەشداری 70 میوان لە ھەر چوارپارچەی كوردستان و لە 16 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەچوو.
وەفدێکی یەکێتی بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی کوردانی قەفقاز دەکات
پەرلەمانی جۆرجیا خواستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانێتی لەگەڵ یەكێتی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شێخ جهعفهر: تاكه ئامراز بۆ گۆڕینی دهسهڵات دهنگدانه به یهكێتی
05:55 PM - 2024-10-10 -
قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا ستۆپ بە پارتی دەکەین
04:36 PM - 2024-10-10 -
یاساناسێک: مام جەلال سەركەوتووبوو لەدیاریكردنی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو
03:25 PM - 2024-10-10
ئەمانەش ببینە
لەتیف نێروەیی: یەکێتی لە بادینان کۆتایی بە نادادی دەهێنێت
10:16 AM - 2024-10-11
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 8 ملیار دینارە
09:04 AM - 2024-10-11
یەكێتی پڕۆژەی قەرەبووی زیانلێكەوتوانی بادینان بەهۆی لەشكركێشییەوە ئامادە دەكات
03:46 PM - 2024-10-10
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لایەنی سیاسی بەرامبەرمان لە حوکمڕانی و سیاسەت ئیفلاسی کردووە
02:56 PM - 2024-10-10
زۆرترین خوێنراو
-
کێ خەمخۆری هەولێرە؟
بیروڕا 03:17 PM - 2024-10-10 -
ئاوایە سەرۆکەکەی
بیروڕا 03:15 PM - 2024-10-10 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لایەنی سیاسی بەرامبەرمان لە حوکمڕانی و سیاسەت ئیفلاسی کردووە
کوردستان 02:56 PM - 2024-10-10 -
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچەی خانەنیشانی هێزەكانی ٧٠ خەرجدەكرێت
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-10 -
قوباد تاڵهبانی: یهكێتی كۆتایی بهدهنگی ساختهو خۆسهپێنی دههێنێت
ی ن ک 12:36 PM - 2024-10-10 -
پێشبینی ژمارەی کورسی حیزبەکان
بیروڕا 12:18 PM - 2024-10-10 -
یەكێتی بەخزمەت و دەرفەتی كار رووبەڕووی كۆچی گەنجان دەبێتەوە
ڕیپۆرتاژ 11:11 AM - 2024-10-10 -
ئۆكتۆبەر.. مانگی سەركەوتن و بەرگری یەكێتی
کوردستان 10:41 AM - 2024-10-10