riklam

18 ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی نەینەوادا تێدەپەڕێت

ی ن ک 08:30 PM - 2024-08-15
بارەگای مەڵبەندی نەینەوا PUKMEDIA

بارەگای مەڵبەندی نەینەوا

پاش تێپەڕبونی ١٨ ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی نەینەوادا، لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " لەم یادە دلتەزێن بارەدا سەری رێز و نوازش بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەم  کارەساتە و گشت شەھیدانی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەکەمان دادەنوێنین، دیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھەمیشە بەخوێنی خۆی  بەرگری لە خاك و نەتەوە و نیشتیمانی خۆی کردوە چەندین ھەزار شەھیدی لە پێناوی داوە".


ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە ١٨ هەمین ساڵیادی تەقینەوەکەی بارەگای مەڵبەندی نەینەوا پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: "دیارە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەمیشە بەخوێنی خۆی  بەرگری لە خاك و نەتەوە و نیشتیمانی خۆی کردوە چەندین ھەزار شەھیدی لە پێناوی داوە ، لەم یادە دلتەزێن بارەدا سەری رێز و نوازش بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەم  کارەساتە و گشت شەھیدانی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەکەمان دادەنوێنین پێان رادەگەیەنین کاروانی خەبات بەردەوامی ھەیە و بەلێنیان پێ دەدەین رێبازەکەتان بەرنادەین" .


"لە ئێستاشدا بەسەر بەرزیەکی زۆرە دوایی چەندین ساڵ و دوایی شەری داعش و ئازادکردنی نەینەوا وەك یەکەم لایەنی سیاسی کوردی توانیمان بارەگای مەلبەند وەربگرینەوە کاروباری رۆژانەی خۆمان بکەین بە ئامانجی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکە . یەکێتی خۆی بەخزمەتکاری هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا دەزانێت ئەمەش رەنگدانەوەی هەبوو کە گرنگی داوە بە پێکهاتەکان لە هەلبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دوو کاندیدی یەکێتی کە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە پێکهاتەکانی ئیزیدی و کاکەییە ، ھەروەك سەرۆك مام جەلال گرنگی تایبەتی داوە بە ھەموو پێکھاتە جیاوازەکانی دەشتی نەینەوا بۆیەش ئێستا یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبێت لە پشتوانیکردن و خزمەتکردنی پێکھاتەکانی نەینەوا بەبێ جیاوازی"، ئاراس محەمەد ئاغا وادەڵیت.


لە رۆژێکی وەك ئەمرۆ و ساڵی (١٥-٨-٢٠٠٦  )تیرۆریستانی (القاعدة) لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە کە دوو تیرۆریستی خۆکوژی تیدابوو ھێرشیان کردە سەر بارەگای مەڵبەندی نەینەوا لە گەرەکی تەمیمی شاری موسڵ ، و لە ئەنجامی ئەو ھێرش و تەقینەوەیەدا (١٠٦) لە ھەڤاڵان و کادر و پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوڵاتی سڤیل بەسەختی بریندار بوون و لەگەڵ ئەوەشدا (١٣)کەسی تریش شەھیدبوون ، سەرەرای ئەوەش زەرەرو زیانێکی زۆری بەر بارەگای مەڵبەند کەوت .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket