سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەر کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 08:11 PM - 2024-08-15کۆچکردوو، سەید مەجید گرد عازەبانی
خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی دۆستی سەرۆک مام جەلال و كەسایەتی و تێكۆشەری دێرین لە هەولێر كۆچی دواییكرد.
سەید مەجید تێكۆشەر و فەرماندەیەكی دێرین بوو، لە شۆرشی نوێی گەلەكەمان رۆڵی بەرچاوی هەبوو، بەگوێرەی ئاگاداریەكی بنەماڵەکەی سبەینێ سەعات ٧:٣٠ سەرلە بەیانی تەرمی سەید مەجید گردعازەبانی لەمزگەوتی شەهید سەردار سەعید سۆفی بەرێدەخرێت بۆ گۆرستانی گوندی گردعازەبان و لەوێ بەخاكدەسپێردرێت.
بەو بۆنە خەمناکەوە ژمارەیەك پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەکەی كراوە کە ئەمە دەقەکانیانە:
سەرۆك بافڵ: خارە سەید مەجید گردعازەبانی نموونەی باڵای تێكۆشان بوو
كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی دیار و ناسراوی كوردستان (خارە سەید مەجید گردعازەبانی) لە دڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كوڕانی خارە سەید مەجید و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
خارە سەید مەجید گردعازەبانی خۆشەویست و دۆستی نزیكی سەرۆك مام جەلال بوو، تێكۆشەرێكی ماندووی رێگەی خەبات و نموونەی باڵای تێكۆشان بوو لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین خارە سەید مەجید گردعازەبانی دەردەبڕێت
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری تێکۆشەری دێرین خارە سەید مەجید گردعازەبانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (خارە سەید مەجید گردعازەبانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
خارەسەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەرێکی گەورەو قارەمان بوو، پیاوێکی ناسراو و خاوەن هەڵوێست بوو، هەمیشە لە ریزی کوردایەتی بووەو داکۆکی لە مافی گەلەکەی کردووە، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە ماندوونەناسە.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی خارە سەید مەجید پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو دۆستانی دەکەم، ئاواتەخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی...
هەڤاڵان شۆڕش سەیدمەجید ، هێرش سەید مەجید
خانەوادە و كەسو كاری تێكۆشەری دێرین خاڵە سەیدمەجید گردعازەبانی
بەخەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕو تێكۆشەری دێرین خاڵە سەید مەجید، باوكی بەرێزتان و كەسایەتی ناسراوی شاری هەولێرمان پێگەیشت،
پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەین
تێكۆشەری كۆچكردوو خاڵە سەید مەجید لە هەڕەتی لاوێتیەوە لە شۆڕشی ئەیلولدا وەك فەرماندەیەك بەشداریی كردوە، لەگەڵ دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەشماندا وەك سەركردە و فەرماندەیەكی بوێر، لەمەیدانی خەبات و تێكۆشاندا رۆڵی بەرچاوی بینیوە
بۆ كۆچی دوایی ئەم جوامێرەی كاروانی تێكۆشان، لە یەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری بە گشت لایەكتان ببەخشێت .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پرسەنامەی سەعدی ئەحمەد پیرە...
پرسەنامەی سەعدی پیرە بۆ بنەماڵەی خارە سەید مەجید گردعازەبانی
بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری تێکۆشەری دێرین خارە سەید مەجید گردعازەبانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كەسایەتی و تێكۆشەری دێرین خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی-م بیست ،ھەواڵێكی دڵتەزێن بوو، لەناخەوە ھەژاندمی بەم کۆچەی خوالێخۆشبوو خارە سەید مەجید گردعازەبانی هەموومان دڵگرانین وە ئەگەرچی خارە سەید بە جەستە ماڵئاوایی کرد بەڵام یادگارییە شیرینەکانی هەمیشە لە دڵ و دەروونی هەموو لایەکمان بە زیندوویی دەمێنێتەوە
خاڵە سەید مەجید یەكێكە لە نموونەی ئەو تێكۆشەر و فەرماندە و كەسایەتیانەی شاری هەولێر كە خزمەتێكی زۆری بە گەلەكەی كردووە و دۆستێكی هەرە نزیكی سەرۆك مام جەلال بوووە
جارێكی تر ھاوخەمی خۆم بە سەرجەم كەس وكار و خزمان و دۆستانی كۆچكردوو رادەگەیەنم، لەخوای گەورە دەپارێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی خۆی شاد بكات و سەبووری ئارامییش بەھەموولایەكمان ببەخشێت
سەعدی ئەحمەد پیرە
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەرەوە
بەڕێزان/ کەسوکاری کۆچکردوو خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی تێکۆشەر
بەداخ و پەژاریەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاڵە سەید مەجید گردعازەبانی دۆستی سەرۆک مام جەلال، تێكۆشەری دێرین، كەسایەتی دیار و ناسراوی كوردستان-مان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یاتان پێڕادەگەیەنین، رۆڵ و خەباتی کاک سەید مەجید و خێزان و بنەماڵەکەی لە شۆڕشەکانی گەلی کورد بەرزدەنرخێنین، هەرگیز هەڵوێست و قارەمانێتی خاڵە سەید لە یادناکەین.
لە خوای گەورەش داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت و جێگەی خاڵە سەید مەجید بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12