riklam

چوار یاریده‌ده‌ر و راگر له‌زانكۆی سلێمانی له‌پۆسته‌كانیان ده‌به‌خشرێن

کوردستان 08:05 PM - 2024-08-15
زانکۆی سلێمانی PUKMEDIA

زانکۆی سلێمانی

به‌فه‌رمانێكی وزاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم دوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و دوو راگر به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاساییان له‌پۆست و ئه‌ركه‌كانیان ده‌به‌خشرێن.

 

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ریه‌ك له‌د.پێشڕه‌و حه‌مه‌جان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران به‌ وه‌كاله‌ت و پ.د.کاوە محەمەد جەمال ڕەشید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و دوو راگر ماوه‌ی یاساییان ته‌واوبووه‌و له‌ئه‌ركه‌كانیان به‌خشراون.

 

به‌كوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه‌، به‌ 1782ی رۆژی 13-8-2024 ده‌رچووه‌، له‌جێگه‌ی د.پێشڕه‌و حه‌مه‌جان كه‌ له‌ئه‌ركه‌كه‌ی به‌خشراوه‌، د. شیروان حه‌مه‌ ساڵح عومه‌ر كه‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ره‌ له‌جێی دانراوه‌.


له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" فه‌رمانی به‌خشینی ئه‌و یاریده‌ده‌رو راگرانه‌ رێوشوێنێكی یاسایی ته‌واون و ناوبراوان ماوه‌ی یاسایی خۆیان له‌و پۆستانه‌ ته‌واو كردوه‌".


سه‌رچاوه‌كه‌ی زانكۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ یه‌كێك له‌به‌خشراوه‌كان به‌ناوی  د.پێشڕه‌و له‌سه‌ر ره‌خنه‌و گازنده‌و ئینتمای سیاسی لابرابێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت:" د.پێشڕه‌و كاندیدی لایه‌نێكی سیاسییه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی خۆی به‌كارهێناوه‌".

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه‌ له‌زانكۆی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌ یاسایی و ئیدارییه‌كاندا، یاریده‌ده‌رێكی دیكه‌ی زانكۆ و دوو راگری دیكه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ له‌پۆست و ئه‌ركه‌كانیان به‌خشراون.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ی زانكۆی سلێمانی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا له‌گه‌ڵ د.پێشڕه‌و حه‌مه‌جان كه‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بوو بۆ كاروباری خوێندكاران هاوكات پ.د.کاوە محەمەد جەمال ڕەشید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی لە پۆستەکەی بەخشراو  پ.د. کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ پۆستەکە بەڕێوەدەبات تا ئەوکاتەی لە رێگەی بانگەوازەوە کەسێک لە پۆستەکەدا دادەنرێت، هه‌روه‌ها پ.ی.د. سەلام عەبدولکەریم عەبدوڵا، ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق، لە پۆستەکەی بەخشراو لە جێگەکەی پ.ی.د. ئامانج حەسەن ئەحمەد دەستبەکاربوو، جگەلەوەش لە مەراسیمەکەدا پ.ی.د. عابد خالد رەسوڵ، راگری کۆلێجی زانستە ڕامیارییەکان لە پۆستەی بەخشرا و لە جێگەکەی پ.ی.د. جەلال حەسەن مستەفا بەوەکالەت دەستبەکاربوو، کە به‌فه‌رمانی وزاری به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاساییان له‌و پۆسانه‌ به‌خشراون.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket