باج یان پیتاك
بیروڕا 02:43 PM - 2024-08-15شۆخان شەهید تاریق بلباس
شۆخان شەهید تاریق بلباس
لە وڵاتانی دنیادا مەبەست لە دانانی باج ڕەچاو کردن و جێبەجێ کردنی یاسایە… بۆ ئەوەیە کە هاونیشتمانیان پابەند بن بەو یاسانەی کە دیاریکراوە و لە بەرامبەردا دەبێت باج بدات ئەگەر سەرپێچی ئەو یاسایە بکات.
بەڵام بەداخەوە لە وڵاتەکەی مندا باج بۆ کۆکردنەوەی داهاتە و هیچ ڕەبتی بە پابەندی نێوان خەڵک و یاساوە نییە و لە ساڵی ٢٠١٣ تاوەکو ئێستا یاسای بودجە لە هەرێمی کوردستان دەرنەچووە و کاری لەسەر نەکراوە و ژمێرەی کۆتاییمان نییە، بۆیە هەر کەسێک لە هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی ناڕەزایی لە بەرامبەر چۆنیەتی وەرگرتنی باج لەلایەن حکومەتەوە دەرببڕێت.
لەگەڵ ئەوەی باج بۆ چەندین مەبەست لەلایەن حكومەتەوە كۆدەكرێتەوە لەتاكەكان بۆ دابینكردنی بەشێك لە بودجە یان خەرجی گشتی، و لەسەرووی هەمووانیشەوە رەچاوكردنی دۆخ و بەرژەوەندی كۆمەڵایەتی، وەرگرتنی باج بە یاسای تایبەت و وڵات دیاری دەكات ،بەڵام سەمەرەترین باج لە هەرێمی كوردستانە كە بەشێكی زۆری بەبێ یاسایە گەر بەیاساشبێ ڕێژەی باج دیاریكراوە نەك بە مەزاجی كەسی لەسەدا سێسەد و چوارسەد زیاد بكرێ و هەر بەو مەزاجەش و بۆ بەرژەوەندی تەسكی تاكەكەسی و حزبی داببەزێندرێ یان هەڵبگیرێ بۆیە پێویستە ئەم زیاد بوون و کەم بوونە لە پەرلەمان و بەپێی یاسا ڕێکبخرێت!
ئەوباجە نایاساییانە نابێ لەسەر هاوڵاتیان و كاسبكاران بمێنێ،هەر باجێكیش كە دەوڵەت دیاری دەكات پێویستە لەگەڵ بارو دۆخ و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیاندا بێتەوە.
سەرەڕای هەموو ئەو کەم و کوڕییانەو بڕیارە نایاساییانەی لەسەر وەرگرتنی باج هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام نابێ و ناکرێت باج وەرنەگیرێت، چونکە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکومەتە بۆ بەڕێوەبردنی ئیشوکارەکانی و ئەوەش لە هەموو دنیادا هەیە بەڵام دیسانەوە نابێ بە نایاسایی بێت و پێویستە حکومەت بگەڕێتەوە سەر یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٣ کە لە پەرلەمانی کوردستان و بە یاسایی دەرچووە و بە پێی ئەو یاسایە باج لە خەڵک وەربگرێت.
پێویستە هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی باج چاو لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بکات، بە جۆرێک کە وەرگرتنی باج تەنها بۆ کۆکردنەوەی داهات نەبێت بەڵکو هاندانێک بێت بۆ کاسبکاران و خاوەن موڵک و سەرمایەداران، بۆ ئەوەی وەبەر هێنان بکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12