riklam

سەرۆککۆمار: کەرکوک نمونەی برایەتی و پێکەوەژیان بێت

کوردستان 02:33 PM - 2024-08-15
سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک PUKMEDIA

سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

سەرۆککۆماری عیراق پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت: "پێویستە هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بەهێزتربێت و داواکاری و پێداویستییەکانی خەڵکی شارەکە بەدیبهێنن کەرکوک بکەنە نمونەیەک بۆ برایەتی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-8-2024 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیکردن لە محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی پیرۆزبایی لێکرد و رایگەیاند: "پێویستە کەرکوک نمونەی برایەتی و پێکەوە ژیان بێت و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەئاست چاوەڕوانی و متمانەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە بێت".


"پێویستە هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بەهێزتر بکرێت، بۆ بەدیهێنانی داواکاری و دابینکردنی پێداویستییەکان خەڵکی کەرکوک بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە"، سەرۆککۆمار وای وت.


هەر لەو دیدارەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: "هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لەکەرکوک و لەهەموو بوارێکدا رۆڵت گرنگ دەگێڕن بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بۆخزمەتی پارێزگاکە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket