riklam

سەرۆک بافڵ: کار بۆ سەرجەم کەرکوکییەکان دەکەین

کوردستان 12:07 AM - 2024-08-11
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "یەکێتی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال پەیڕەو دەکات و کار بۆ سەرجەم لایەنەکانی کەرکوک دەکات بێ جیاوازی".

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەم لێدوانیدا دوای هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک لە پشکی یەکێتی رایگەیاند: "یەکێتی لە کەرکوک وەکو سەرۆک مام جەلال سیاسەت دەکات، پێش ئەوەی بۆ کوردەکان ئیش بکەین بۆ هەموو خوشک و براکانی دیکەمان ئیش دەکەین".

"پێویستە کەرکوک ئاشتبکەینەوە و بیکەینە نموونەی پێکەوەژیان و دەوڵەمەندی و ئارامی، هیوادارم دوای چەند ساڵێکی دیکە لەبری ئەوەی بڵێن کێشەی کەرکوک، بڵێن دەمانەوێت ئێرەش وەک کەرکوک بێت". سەرۆک بافڵ وای وت.

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا: "پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان و سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکوک دەکەم، بەڵێنیان پێدەدەم کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال جێبەجێ دەکات هەموو لایەنەکان بە یەک چاو سەیر دەکەین و تەنانەت لایەنەکانی دیکە لەپێش خۆمانەوە دادەنێین".
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket