riklam

شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هاوسەنگی سیاسیی لە هەرێم دروستدەکرێت

کوردستان 06:08 PM - 2024-08-10
کۆبوونەوەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتیە کۆمەڵایەتییەکانی سنووری گەرمیان  PUKMEDIA

کۆبوونەوەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتیە کۆمەڵایەتییەکانی سنووری گەرمیان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەزموونی هەرێم بەگشتی و یەکێتی گرنگە و دەتوانرێت هاوسەنگی سیاسیی لە هەرێم دروست بکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک".

ئەم وتەیەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ ژماریەک لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتییەکانی سنووری گەرمیان، کە رۆژی 10/8/2024 بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی و سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان بەڕێوەچوو.

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، رۆڵی بەرچاوی خەڵکی نیشتمانپەروەری گەرمیانی وەبیرهێنایەوە لە بزووتنەوەی رزگارخوازی گەلەکەمان و شۆڕشی نوێدا کە هەمیشە نەخشی گەورە و کاریگەریان هەبووە و بەتایبەت لە  بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەمی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەربۆیەش چ رژێمی بەعس دەستی لە خەڵک و خاکی گەرمیان نەپاراستووەوەو بەئەنفالکردن و شەهیدکردنی هەزاران رۆڵەی بەئەمەکی ناوچەکە وەڵامی خۆڕاگریی دانیشتوانەکەیان داوەتەوە هاوکات باسی لە بەرەنگاربوونەوەی گەرمیانیەکان کرد لە شەڕی دژبە تیرۆریستان.

 شێخ جەعفەر دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵی جددی داوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی گەرمیان، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە وەکو پێویست و بارتەقای قوربانیدانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان خزمەت بکرێن، بۆیە ئەرکی حکومەتی هەرێمە لە کابینەی داهاتوودا زیاتر دەستی خزمەت و ئاوەدانی بۆ ناوچەکە درێژبکات".

"ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتیی نیشتمانی گرنگ و بایەخدارەو دەتواندرێت هاوسەنگی سیاسی لە هەرێم دروست بکرێتەوە و زیاتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و لەنێویشیاندا خەڵکی گەرمیان بکرێت"، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان وای وت.

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، تیشکیخستەسەر پێگە و رۆڵی دیاری مامۆستایانی ئاینی کە بەدرێژایی مێژووی هاوچەرخی کورد رۆڵی بنیاتنەرانەیان هەبووەو لە شۆڕش و راپەڕینەکانیشدا جێ پەنجەیان دیاربووە هیوای خواست بەهەمان روحیتەوە کار بۆ یەکڕیزی خەڵکی کوردستان بکەن و بەرەنگاری بیری تووندڕەوی ببنەوە و پشتیوانی لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بکەن.

دواتر هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای ستایشکردنی خەبات و قوربانیدانی خەڵکی گەرمیان، ئاماژەی بەکۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە خزمەت و ئاوەدانی لە ناوچەکە کرد.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket