riklam

شێخ جەعفەر: بەهەڵبژادن شەرعیەت بە دامەزراوەکانی هەرێم دەدرێتەوە

کوردستان 07:02 PM - 2024-08-07
کۆبونەوەکانی شێخ جەعفەر PUKMEDIA

کۆبونەوەکانی شێخ جەعفەر

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا  لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان چارەنووسسازە بۆ پێدانەوەی شەرعیەت بە دامەزراوەکانی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیش وەک هێزێکی سیاسیی کاریگەر تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە".

 

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کادرانی مەڵبەندی سلێمانی  و هەروەها لێپرسراو و ژمارەیەک لە کادرانی کۆمیتەی تویمەلیک تەئکیدی لە بەشداری کارای هەموان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیموکراسی.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی کە وێنەی  بۆ PUKMEDIA نێردراوە لەو کۆبوونەوانەدا تەئكیدكراوەتەوە لە بایەخی سەرخستنی پرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  و شێخ جەعفەر رایگەیاندووە:" لەپێناو سەربەرزی و پاراستنی كەرامەتی هەمووان و سەقامگیری و ئارامی دەبێت كاربكەین بۆ بەهێزتركردنی یەكێتی و سەرخستنی یەكێتی لە پرۆسەی دیموکراسیدا، ئەمەش پێویستی بەهەوڵ و ماندوبوون و كاركردنی هەمووانە".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket