وهڵامێك بۆ راگهیاندنی پارتی؛ "تیشكی خۆر بهبێژنگ ناگیرێت"
کوردستان 04:33 PM - 2024-08-04مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی وەڵامی راگەیاندنی پارتی دەداتەوەو لە
راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: "پەیامەکەی میدیای پارتی بەلای ئێمە و ئێزدییەکانی
شەنگالەوە هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت "بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت".
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە، کەسەبارەت بە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال بڵاویکردبۆوە.
دەقی پەیامەکە...
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بەساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگال، هەمان ئەو رەخنە و قسانەن، کە ساڵانە لەلایەن هەزاران هاووڵاتی ئێزدییەوە دەکرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و رادەستكردنی خەڵكی سڤیلی شەنگال دەخەنە ئەستۆی پارتیەوە، كە دەرەنجام بەهۆی ئەو راکردنەوە هەزاران هاووڵانی ئێزدی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كۆمەڵكوژكران . ئەگەر بتانەوێت نەک هەر قسەی هاووڵاتیانی ئێزدی، بەڵکو قسەی چەندین کەس لە کادیرانی پارتی کە خۆیان سەر بە ئایینی ئێزدین بڵاودەکەینەوە، كە لەکاتی فەرمان و کارەساتی شەنگال بەدەنگێکی بەرزەوە دەیانووت "پارتی ئێمەی فرۆشت" . لێدوان و قسەی قاسم شەشۆی فەرماندەی باڵای پارتی هەیە کە نزیکەی ساڵێک لەسەر شاخی شەنگال بەهۆی كەمتەرخەمییەکەی حزبەكەیەوە بایکۆتی پارتی کردبوو .
بۆیە پەیامەکەی میدیای پارتی بەلای ئێمە و ئێزدییەکانی شەنگالەوە هیچ حسابێکی
بۆ ناکرێت و پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت "بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت".
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12