خانمی یەکەمی عیراق: هێشتا زامی جینۆساید بەجەستەی ئێزدییەکانەوە ساڕێژنەبووە
کوردستان 12:20 PM - 2024-08-04خانمی یەکەمی عیراق
بەچاودێری خانمی یەکەمی عیراق یەکەمین دیداری زانستی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-8-2024 بە چاودێری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، بە دروشمی 'وانە مێژووییەکان و هیوایەک بۆ ئایندە' یەکەمین دیداری زانستی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای دیدارەکەدا د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکردوو رایگەیاند: "چاوەڕواندەکەین لە توێژینەوەکانی ئەم دیدارە زانستییەدا بەوردی پەنجە بخرێتە سەر جینۆسایدی ئێزیدییەکان و دیدارەکە ببێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان و هێنانەدی خەونی ئێزدییەکان بێت".
"جینۆساید پرسێکی شەڕەنگێزە کەڕوبەڕووی نەتەوەکان دەبێتەوە، کەبێگوومان نەتەوەی کوردیش بەدەرنەبووە لەسەپاندنی ئەو تاوانە بەسەریدا و چەندین جار رووبەرووی جینۆساید بوەتەوە، کەکۆتا جاریان جینۆسایدی ئێزدییەکان بوو، کەلە رۆژی 3-8-2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەسەریاندا ئەنجامدرا"، د. کۆسار وایوت.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەشڵێت: "ئێزدییەکان لەکۆی 550 هەزار کەس بەهۆی ئەو تاوانەوە کەبەرامبەریان ئەنجامدرا زیاتر لە 360 هەزار کەسیان ئاوارەبوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆریان لێ شەهیدکران و بێسەروشوێن بوون، هاوکات تا ئێستاش بەدەست کچە ونبوەکانیانەوە دەناڵێنن و داواکارین کاری جدی بکرێت بۆ گەڕاندنەوەیان".
هەر لەمەراسیمەکەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "ئەرکی ناوەندە ئەکادیمی و سیاسی و مێژووییەکانە کەدیدار و کۆنفرانس و دیبەیت و گفتوگۆی تێروتەسەل لەسەر ئەم جینۆسایدە ئەنجامبدەن و راسپاردەکانیان بکەنە قەڵغانێک بۆ دووبارەنەبونەوەی جینۆساید بەسەر ئێزدییەکاندا، ئەمەش لەکاتێکدایە هێشتا زامی ئەو جینۆسایدە بەجەستەی ئێزدییەکانەوە سارێژنەبوە".
"پێم شەرمە کەدەبینم هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی جینۆسایدێکی گەورەی وەک جینۆسایدی ئێزدییەکان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکەن، لەکاتێکدا هێشتا بەشێک لە ئاوارەکانی شەنگال نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژمارەیەکیشیان هێشتا بێسەروشوێنە"، خاتوو شاناز وادەڵێت.
لەکۆتایی وتەکەیدا خانمی یەکەمی عیراق سوپاسی زانکۆی سلێمانی کرد، بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە و هیوای خواست راسپاردەکانی دیدارەکە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کەیسی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.
بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حکومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین دیداری زانستی جینۆسایدی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو، کە ئێزدییەکان لەهێرشێکی تیرۆرستانی داعشدا سەدان هەزار کەسیان بێسەروشوێن بوون و بەدیل گیران و کچان و ژنانی ئێزیدی کەوتنە ژێر دەسەڵاتی داعش و ناوچەکەیان وێرانکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12