"کەمتەرخەمەکانی کارەساتی ئێزدییان رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە"
کوردستان 04:43 PM - 2024-08-03ئاوارەبوونی ئێزدییەکان
دوای 10 ساڵ، هێشتا بڕیاری
تاوانی شەنگال کە پەرلەمانی کوردستان دەریکرد و یاسای دەربازبووانی ژنانی شەنگال کە
لە پەرلەمانی عیراق دەرچوێندرا وەک خۆی جێبەجێنەکراونو ئەندامێکی سەرکردایەتی
یەکێتیش دەڵێت: "حکومەت کەمتەرخەمبووە لە جێبەجێکردنیان و پێویستە کەمتەرخەمانی
ئەو کارەساتە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
بە کردار قەرەبووی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بکرێتەوە
سالار مەحمود ئەندامی
سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق لەڕووی
یاساییەوە هەوڵی جدی داوە بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان، بەڵام
لەسەر ئاستی جێبەجێکردن پێویستمان بە بەدواداچوونی جدیتر هەیە بۆئەوەی بتوانین قەرەبووی ئەو زیانانە بکەینەوە کە لە کەمتەرخەمی لایەن و کەسانی ترەوە دروستبووە".
"لە پەرلەمانی
عیراق یەکێتی رۆڵی کارای بینی لە دەرچوواندنی یاسای دەربازبووانی ژنانی شەنگال، لە
پەرلەمانی کوردستانیش بە هەوڵی یەکێتی بڕیاری تاوانی شەنگال دەرکرا، باشترین
هەنگاویش بۆ ساڕێژبوونی برینی ئێزدییەکان جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکانە و هەوڵدانە
بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە دادگای لاهای"، سالار مەحمود
وادەڵێت.
ئەنجامی لیژنەکەی پەرلەمان نادیارە
پەرلەمانی کوردستان دوای
50 رۆژ لیژنهیهكی كاتی بۆ لێكۆڵینهوه و بهدواداچوون بۆ به جینۆساید ناساندنی
تاوانهكانی دژ به پێكهاتهكان پێکهێنا کە لە 11 ئەندام پێکهاتبوون، بەڵام دوای
10 ساڵ، هێشتا لیژنەکە هیچ ئەنجامێکی دیارنییە.
بڕیارەکەی پەرلەمانی
کوردستان بۆ دروستکردنی ئەو لیژنەیە پشت بهست بوو به حوكمی ماددهكانی (47, 48,
49و50)ى پێڕهوى ناوخۆى پهرلهمانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى ههمواركراو
و بهپێى ئهوهش كه له دانیشتنى ئاسایى ژماره (2)ى رۆژى 23/9/2014 ى پهرلهمانى
كوردستان ـ عێراقدا هاتووه، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەکە.
حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە
سالار مەحمود هاوکات کە
ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە، لەبارەی بڕیاری تاوانی شەنگال راشیگەیاند:
"حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بوو لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان،
ناوەڕۆکی بڕیارەکەی پشتگوێخست لەکاتێکدا دەیتوانی کەمتەرخەمانی ئەو کارەساتە رووبەڕووی
یاسا بکاتەوە".
"شەنگال لەلایەن
لایەنێکەوە بەجێهێڵدرا و خەڵکەکەی تووشی تاوانی جۆراوجۆر کرایەوە، بۆیە لەسەر ئاستی
ناوخۆ ئەرکی حکومەت و لایەنەکانە کە کەمتەرخەمان بدۆزنەوە و رووبەڕووی یاسایان
بکەنەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پیویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ یەو کارەساتە
دروستبکرێت، چونکە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان تاوانێکی نێودەوڵەتییە و پێویستە لەسەر
ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێندرێت"، سالار مەحمود وای وت.
رۆژی 3ـی ئابی 2014، تیرۆرستانی
داعش شەنگالیان داگیرکرد و بهپێی سهرچاوه ناڕەسمییهكانیش تیرۆرستان
زیاتر له 3200 كوردی ئێزدییان كۆمهڵكوژ كردووه و نزیكهی 7 ههزار ئێزدییشیان
رفاندووە كه زۆربهیان كچ و ژن و منداڵ بوون، دوای 10 ساڵ هێشتا ژمارهیهكیان
بێسهروشوێنن و نهگهڕاونهتهوه ناو خانهوادهكانیان، ئهمه جگه لهوهی قهزای
شهنگال كه شوێنی نیشتهجێبوونیانه وهك وێرانهیهكی دوای جهنگ ماوهتهوه.
لەگەڵ ئەو کارەساتە گەورەیەی کە بەسەر ئێزدییەکاندا
هات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک تاکە حزبی کوردستانی بۆ بەرگرتن لەو تاوانە 111
شەهیدی بەخشی، لەبەرامبەریشدا لایەن هەبوو بێ هیچ بەرگرییەک هەڵهاتن و ئەو
کارەساتەیان بەسەر ئێزدییەکاندا خولقاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12