riklam

سەرۆککۆمار: ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ ئێزدییەکان دابینبکرێت

عیراق 02:53 PM - 2024-08-03
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق سەرۆکایەتی کۆماری عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆماری عیراق لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا دەڵێت: "بە ڕێزەوە یادی شەهیدان و ئەو قوربانیان دەکەینەوە، هەروەها جەختدەکەینەوە لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شنگال و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆئەوەی بە شکۆمەندی و ئارامی بژین".

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە 10ـیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاندووە: "لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، بە ڕێزەوە یادی شەهیدان و ئەو قوربانیدانە مەزنانە دەکەینەوە، کە لە رروبەڕوبونەوەی تیرۆریزمی داعش و پوچەڵکردنەوەی پلانە گڵاوەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ئێزدییەکان و عیراقییەکانی دیکە دراون".

"لەم یادەدا جەخت لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی دەکەینەوە بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی ونبووان و لێپرسینەوە لە تاوانباران و دادگاییکردنیان بۆ وەرگرتنی سزا لەسەر کردەوە تاوانکارییەکانیان، هەروەها جەختدەکەینەوە لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شنگال و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆئەوەی بە شکۆمەندی و ئارامی بژین"، سەرۆککۆماری عیراق وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket