د. بەرهەم ساڵح: پێویستە بەرەنگاری بیری توندڕەوی ببینەوە
هەواڵ 02:37 PM - 2024-08-03د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عیراق
سەرۆککۆماری پێشووی عیراق لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی
ئێزدییەکاندا رایدەگەیەنێت: "پاشماوەی بیری داعشی لە ئێستاشدا مەترسیەكی گەورەیە و ناكرێ پشتگوێی بخەین، پێویستە لەناو ئایینی پیرۆز و دامەزراوەكانیدا؛
بەرەنگاری توندڕەوی و هزری تەكفیری ببینەوە و پارێزگاری لە چەمكی دەستووری مەدەنی
بکەین".
هەزاران ئێزدی بێ ماڵ و حاڵن
د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی
عیراق لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "تا ئێستاش بە هەزاران ئێزدی بێ ماڵ و حاڵ لە كەمپی ئاوارەکاندا دوور
لە زێدی خۆیان دەژین، و چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار ژن و کچی بە کەنیزەکراوی رفێنراو
بە نادیاری ماوەتەوە، شەنگالیش تا ئێستا سەقامگیری
و ئاوەدانكردنەوە بۆ بەدینەهاتۆتەوە".
"ئامانجی تیرۆریستان كۆمەڵكوژی و
سڕینەوەی ئێزدیەكان بوو، بەڵام خۆڕاگری گەلەكەمان و قوربانیدانی هێزە ئەمنیەكانمان
و پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پلانی تیرۆریستەكانی هەڵوەشاندەوە، توندڕەوەكان بە
پاساوی لێكدانەوەی تەکفیر و نابوتی بە ناو ئایین، کە ریشەی لەناو ئەخلاقی رەگەزپەرستی
و جیاکاری رەگەزییە، ئەم تاوانەیەیان ئەنجام دا، پێویستە ئەوەمان
لە یاد نەچێت کە ئەم تاوانەی روویدا لە سایەی بەرژەوەندی هەندێ هێزو وڵاتدا بوو کەلەگەڵ
تیرۆرو تەكفیر و توندڕەویدا یەکانگیربو، هەورەک
چۆن لە ئەنجامی كەمتەرخەمی دەزگای ئەمنی و حوکمڕانی بوو لەو ناوچانە کە هەرەسیان هێنا
لە بەرگری كردن لە ئاواییەكانی ئێزدیەكان، ئەم هەرەس هێنانە بە جۆرێک بوو تەنانەت
لە كاتی هێرشی داعشدا؛ خەڵكی ئاسایی و لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و كچ و منداڵ
بۆ وەحشیەتی داعشەکان بە جێهێڵدران"، د. بەرهەم وادەڵێت.
ئێزدییەکان پێکهاتەی رەسەنی ئەم نیشتمانەن
سەرۆککۆماری پێشووی عیراق ئاماژەی
بەوەشداوە: "ئێزدیەكان پێکهاتەی رەسەن و گوزارشتن لە كولتوری جوانی رەنگاو رەنگی
ئەم نیشتمانە، بۆیە لەگەڵ یادی دە ساڵەی کارەساتی ئەواندا و یادی ئەو مەرگە ساتانەش
دەكەینەوە كە بەسەر تەواوی پێكهاتەكانی دیکەی گەلەكەماندا هاتووە، هەر لە قوربانیانی
گۆڕە بە كۆمەڵەكان و ئەنفال و كیمیا بارانكردنی هەڵەبجەوە هەتا قوربانیانی دەستی تیرۆر".
"پێویستە دان بەوەدا
بنێین كە پاشماوەی بیری داعشی لە ئێستاشدا مەترسیەكی گەورەیە و ناكرێ پشتگوێی بخەین،
دووپاتی ئەوە دەكەینەوە كە پێویستە لەناو ئایینی پیرۆز و دامەزراوەكانیدا؛ بەرەنگاری
توندڕەوی و هزری تەكفیری ببینەوە و پارێزگاری لە چەمكی دەستووری مەدەنی بکەین كە لەڕاستیدا
پارێزگارییە لە شوناسی نیشتمانی و ڕەنگاڵەی کۆمەڵگا، ئەو شوناس و دەستورەی کە بەکارهێنانی
ئایین و سەپاندنی بۆ مەبەستی سیاسی رەتدەكاتەوە"، د. بەرهەم ساڵح وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سهرۆك بافڵ: سهردانی سهرۆككۆماری ئێران درێژكراوهی پهیوهندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12