3ی ئاب.. رۆژی مه‌رگه‌ساتی ئێزدییه‌كان
کوردستان 09:52 AM - 2024-08-03دیمەنی ئاوارەبوونی ئێزدییەکان
رۆژی 3ـی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان
كرده‌سه‌ر قه‌زای شه‌نگال و دوای رووبه‌ڕ‌ووبونه‌وه‌ش له‌نێوان تیرۆرستان و به‌شێك
له پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و قه‌زایه، به‌ڵام قه‌زاكه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا
و ئەمڕۆش 10 ساڵ بەسەر ئەو پەلاماردانەدا تێدەپەڕێت.
دواتر به‌شێك له هاووڵاتیانی ناوچه‌كه كه زۆرینه‌یان ئێزدی بوون،
له ترسی كاره قێزه‌ونه‌كانی تیرۆرستان به‌ره‌و چیای شه‌نگال هه‌ڵهاتن و به‌شێكی
تریشیان كه‌وتنه ده‌ست تیرۆرستانی داعش، ئه‌وانیش به دڕ‌نده‌ترین شێوه پیاوه‌كانیان
شه‌هید كردن و كچ و ژنه ئێزیدییه‌كانیشیان كرده سه‌بایاو بازرگانی كڕ‌ین و
فرۆشتنیان پێوه ده‌كردن و ده‌یانبردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیاندا بوو له‌سوریاو
عیراق، به‌شێكی تریش له‌و كچ و ژنانه كرانه دیاری بۆ سه‌ركرده‌و ئه‌میره‌كانی
داعش.
داعش كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا
داعش له‌گه‌ڵ داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری
ده‌ستیكرد به كۆمه‌ڵكوژی و چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان شه‌هید
كرد.
به فڕ‌ۆكه خواردن و فریاگوزاری گه‌یه‌نرایه ئاواره‌كانی چیای شه‌نگال
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له چیای
شه‌نگال و خراپی گوزه‌رانیان، له فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه سه‌ره‌تا ئاو و به‌تانیان
بۆ چوو، له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه خواردن و كه‌لوپه‌ل.
ئێزیدییه‌كانیان سه‌رده‌بڕ‌ی
داعش له گوندێكی ئێزدی 80 هاووڵاتی ئێزدیان سه‌ربڕ‌ی به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر گوندێك و دوایان لێكردوون ببنه مسوڵمان، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه، دواتر داعش 80 پیاوی ئه‌و گونده‌یان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا كۆكردووه‌ته‌وه‌و سه‌ریان بڕ‌ین و دواتر سه‌رجه‌م ژنانی گونده‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رفاند، كه چه‌كداری داعشی بیانی لێ بوو.
یه‌كێتی مه‌فره‌زه‌ی دروستكرد
له سه‌روبه‌ندی ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی ئێزدی
بۆ چیای شه‌نگال ئه‌و هێزه كه‌مه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌نزیك ئه‌وێ مابوونه‌وه‌و سه‌رجه‌میان
هێزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون كه ئه‌ركیان پاراستنی هاووڵاتیانی سه‌ر
چیاكه بوو بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆرستان نزیكنه‌بنه‌وه لێیان و قه‌تڵوعام نه‌كرێن تا ئه‌وكاته‌ی
له‌و چیایه رزگار ده‌كرێن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵوێستێكی
جوامێرانه‌دا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی دروستكرد‌و له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال بڵاویكردنه‌وه،
تا ئه‌وكاته‌ی ئاواره‌كانی چیای شه‌نگال به‌ته‌واوی رزگار كران، له‌و به‌رگرییه‌شدا
زیاتر له 100 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدبوون و خۆیان كرده قوربانی پاراستنی
ئێزدییه‌كان.
داعش جلوبه‌رگی كوردی پۆشی
تیرۆرستانی داعش له‌كاتی داگیركردنی شه‌نگال
فێڵێكی نوێیان به‌كارهێنا بۆ چه‌واشه‌كردنی كورده ئێزدییه‌كانی شه‌نگال و هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه، فێڵه‌كه‌شیان بریتی‌بوو له‌وه‌ی به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له‌ناو قه‌زای
شه‌نگال ده‌سوڕ‌انه‌وه، مه‌به‌ستیش له‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كورده ئێزییه‌كان
بوو، هه‌روه‌ها چه‌واشه‌كردنی پێشمه‌رگه‌كان له كاتی شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كاندا، به‌هۆی
ئه‌و كاره‌شیانه‌وه چه‌كداره تیرۆرسته‌كان توانیان چه‌ندین هاووڵاتی كورد ده‌ستگیربكه‌ن
و به‌زۆر بیانكه‌ن به موسوڵمان.
ئێزیدیه‌كان خاوه‌نی كۆنترین ئایینن له عیراق
له‌مێژه ئێزیدیه‌كان زۆرینه‌ی دانیشتوانی شه‌نگال
پێكده‌هێنن كه خاوه‌نی كۆنترین ئایینن له عیراق، ژماره‌یان له نێوان 600 بۆ 650
هه‌زار كه‌س ده‌بێت، به درێژایی مێژوو روبه‌ڕ‌ووی 73 قڕ‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌ته‌وه،
دواینیان ئه‌و قڕ‌كردنه بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستی داعش دووچاری هاتن.
جینۆسایدی ئێزدییه‌كان
له‌دوای داگیر كردنی شه‌نگال، سه‌عات 11:00ی
پێشنیوه‌ڕ‌ۆی رۆژی 15-8-2014 داعش دڕ‌ندانه‌ترین تاوانیان دژی دانیشتوانی ئێزدی
نشینی گوندی كۆچۆ ئه‌نجامدا، به بڕ‌یاری تاوانباری داعش والی موسڵ به ناوی
"ئه‌بو له‌یس" كه ناوی راسته‌قینه‌ی "رزوان تالب حه‌مدون"ـه‌و
به ره‌چه‌ڵكیش خه‌ڵكی موسڵه. له تاوانی كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتوانی كۆچۆ نزیكه‌ی
"500" گه‌نج و پیرو لاو له ره‌گه‌زی نێر له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا كۆمه‌ڵكوژ
كراون و ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن له "16" گۆڕ‌ی به‌كۆمه‌ڵدا
ژێرخاك كراون. ئه‌مه جگه له رفاندن و به‌سه‌بایه‌كردنی سه‌دان له ژن و كچه‌كانیان
و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان و فرۆشتن و سه‌وداكردنی نامرۆڤانه پێیانه‌وه له
بازاڕ‌ه‌كانی موسڵ و سوریادا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه كه ناوی به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارو تاوانبارانه‌یه
له واڵی تایبه‌تی توێژه‌ر داود موراد خه‌تاری هاتووه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش
وه‌ك خۆی دایانده‌نێینه‌وه، پێشوتریش رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ماڵپه‌ڕ‌ی
جینۆساید كورد له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی گێڕ‌انه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه به‌شێك
له‌م ناوانه‌ی له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه به شێوه‌ی پچڕ‌پچڕ بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌ڵام به‌شێوه‌ی ئێستا كه له‌به‌رده‌سته نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌توانێت
یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆ ناسینه‌وه‌و شوێنپێهه‌ڵگرتنی تاوانبار‌و تۆمه‌تباره‌كانی
كۆمه‌ڵكوژی ئاوایی كۆچۆ.
ناوه‌كان...
1-ئه‌بو حمزه حمیدی، به‌رپرسی شه‌رعی
بلیج، جێگره‌كه‌ی ئه‌بوئایا، یاریده‌ره‌كه‌ی ئه‌بو مه‌سعب به‌رپرسی ئه‌منی بلیج.
2-ئه‌بوهاجر "حاكم جمال سه‌لامی" له عه‌ره‌به‌كانی شه‌نگاله‌و
حاكمی به‌عاج بووه‌و ئه‌م كه‌سه بڕ‌یاری كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆی داوه، دوای ئه‌وه‌ی بڕ‌یاری
له والی موسڵه‌وه وه‌رگرتووه.
3- ئه‌بو عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ری
4-نافیع مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "حسن سولیع" خه‌ڵكی
ئاوایی "عه‌ین فحی باكور".
5-ئه‌بو مرێم، والی قاتعی به‌عاج
6-ئه‌بوعه‌دنان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی گوللـه‌باران كردن و به‌رپرسی راسته‌وخۆی
كۆچۆ.
7-هه‌یسم برغلی
8-سالح برغلی
9-ئه‌حمه‌د برغلی
10-ئه‌بو سه‌رحان مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌ركان ئه‌حمه‌د
عه‌باس"
11-ئه‌بو ساله‌ح خاتوونی
12-ئه‌بو هلال خاتوونی
13-ئه‌بو ئه‌نس زبیداتی
14-ئه‌بو كرم –به‌رپرسی عه‌سكه‌ری
15- ئه‌بو عه‌لی خاتوونی
16-ئه‌بو غفران - به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ئه‌منی قاتعی به‌عاج، ناو راسته‌قینه‌ی
"عید مشعل عواد زبیدی"
17-حاجی مه‌هدی عه‌فه‌ری، ناوی راسته‌قینه‌ی "عباس سالح عرب"
سه‌رۆكی مافیاكانی ته‌لعه‌فه‌ر
18- مداللـه شورتی مه‌یتوتی، له ئاوایی بسكی، شۆفێری شۆفه‌ڵ و یه‌كێك
له له‌وانه‌ی رووفاته‌كانی كردوه‌ته ژێر خۆڵه‌وه.
19-ئه‌حمه‌د ساڵح حسن له‌یله مه‌یتوتی، ناسراو به "دعلج"،
ئه‌م كه‌سه یه‌كێكه له داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نته‌رپول، له‌به‌رئه‌وه‌ی
تاوانبارێكی ترسناكه‌و به‌ده‌ستی خۆی شوێنی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئاوایی كۆچۆی
هه‌ڵكه‌ندووه‌و له‌گه‌ڵ شۆفێری شۆفڵه‌كانی تردا هه‌ستاوه به ده‌فنكردنیان.
20-نواف ئه‌حمه‌د علوان له‌گه‌ڵ براكانیدا
21-ئه‌بو ده‌حام به‌نا مه‌یتوتی
22-ئه‌حمه‌د حه‌سۆ مه‌یتووتی "ئه‌بوفراس"
23-مدرس مه‌حمه‌د ئه‌بو عه‌بدلڕ‌ه‌حمان "مامۆستا بووه له
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌نگال، له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانی ئاوایی كۆچۆ، له
میوانخانه‌كه‌ی قوربانی ئه‌حمه‌د جاسۆ وانه‌ی قورئانی به رفێنراوه‌كان وتوه‌ته‌وه.
24-ئه‌بو ئه‌نس "شۆفێری تایبه‌تی ئه‌بو حمزه"
25-نه‌واف زبیدی ناسراو به "ئه‌بو زیاب"، ئه‌م تاوانباره
دوایه‌مین كه‌س ئه‌حمه‌د جاسۆی موختاری كۆچۆی كوشتووه‌و دوای ئه‌وه‌ش باوكی هاتووه
میوانخانه‌كه‌و سامانه‌كه‌ی و سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جاسۆی تاڵان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش
له‌نێوان به‌عاج و بلیجدا میوانخانه‌یه‌كی بۆ خۆی دروست كردووه.
26-سه‌یفوڵا شیشانی
27-ئه‌بو كره‌م حه‌دیدی
28-ئه‌بو مه‌سعه‌ب به‌رپرسی ته‌ل به‌نات
29-سالم عه‌سكه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی داگیركردنی حاتمیه‌ی كردووه
30-ئه‌بو وسام شمری، پێشیده‌ڵێن "ئه‌بو حمودی
شه‌مری"، كه دواتر بووه به به‌رپرسی قه‌زای شه‌نگال.
31-ئه‌بو عادل دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
32-ئه‌بو به‌كر دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
33-كرومی ئه‌بو حمودی دانیشتووی عیوناتی ره‌بیعه.
34-ئه‌بوهارون، پێشووتر له ته‌ندروستی شه‌نگال فه‌رمانبه‌ر بووه، واته
پێش 3-8-2014
35-مسعه‌ب ساله‌ح لیله، به‌رپرسی راگه‌یاندن و برای "ئه‌حمه‌د
ساله‌ح حسن لیله "دعلج"
36-یوسف سالح مه‌حمه‌د خزر سایر مه‌یتووتی و براكه‌ی سلێمان ئاوایی
"عامودیه"
37-شێخی عه‌سره‌تی مه‌یتووته "جاراللـه محمه‌د عه‌لی جارالـله"
یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل بووه له‌ناو كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش كه به‌ره‌و قه‌یره‌وان
و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌نگال رۆشتوون و ره‌نگی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سوور بووه‌و پیكاب بووه.
38-فالح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه خه‌ڵكی بلیج بوه‌و مه‌یتووتی بووه.
به‌رپرسی ده‌سته بووه‌و برای شێخی مه‌یتووت جاراللـه بوه محمه‌د عه‌لی جاراللـه
بووه.
39-علا‌و حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له كۆمه‌ڵكوژی كۆچ‌و،
ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ده‌ستڕ‌ێژی گوللـه‌ی له رفێنراوه‌كان كردووه.
40-تاریق حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال
و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆو به‌رپرسی شاره‌وانی قه‌یره‌وان بووه.
41-به‌دران عوید مه‌حمود عه‌لی مه‌یتووتی، به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ
كردووه‌و هاوكات هه‌ستاوه به تاڵانكردنی دوكان و بازاڕ‌ه‌كانی ته‌ل به‌نات و ته‌ل
قه‌سه‌ب.
42-عكله خلف خزر علیوی ورده مه‌یتووتی، به‌شداری له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال
و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه.
43-خلیف عائید مه‌یتووتی
44-نوفل حین یولیع موختار مه‌یتووته
45-عه‌بدلڕ‌ه‌حیم حمد ته‌ها مه‌یتووتی
46-مسرق عه‌بدل داود مه‌یتووتی
47-فلاح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه سه‌رۆكی عه‌شره‌تی مه‌یتووتات
48-قه‌حتان هلوش مه‌یتووتی
49-ئه‌حمه‌د فازل عبید زبیدی
50-ئه‌میر ئه‌بو زیا‌و "شهاب احمه‌د علوان"
51-موئه‌ید مه‌حمه‌د حمیدی، ئاوایی بسكی جنوبی
52-عه‌بدلڕ‌ه‌حمان عه‌بدلڕ‌ه‌حیم ئاوایی "عه‌ین فتحی شمالی"
53-زیاد ئه‌حمه‌د مه‌یتووتی، پێشووتر یه‌كێك بووه له پاسه‌وانه‌كانی
پۆلیسی سنوور عه‌قید عه‌لی مه‌یتووتی".
سه‌رچاوه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م تۆمه‌تبارو تاوانبارانه
"داود موراد خه‌تاری، زیاد خه‌ڵه‌ف، مستۆ حسن، سه‌میره حاونج، به‌شار حه‌لۆ،
دانیشتوانی كۆچۆ"یه.
لێكۆڵینەوەی بێ ئەنجام
دوای رووداوەکانییش لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێكۆڵینەوەی بەدەستەوەدانی شەنگال پێكهێنرا، بەڵام دوای 10 ساڵ لەو پەلاماردانە هێشتا لیژنەکە هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو، لەكاتێكدا ناوی 30 فەرماندەی سەربازی پێشمەرگە كە تۆمەتبارن بە بەدەستەوەدانی شەنگال لەلای بەرپرسانی هەرێمە.
نادیە.. چیرۆكێكی تاڵ
نادیە موراد، چیرۆكێكی تاڵ و ئازاربەخشی دوای
بەدەستەوەدانی شەنگال دەگێڕێتەوەو نوێنەری هەموو ئەو كچ و ژنە ئێزدییانەیە كە چەند
ساڵە لەژێر دەستی داعشدا دوور لە هەموو بەهایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی (ئازار
دەدرێن، دەچەوسێنرێنەوە، دەستدرێژیان دەكرێتەسەر، مامەڵەی كڕ‌ین و فرۆشتنیان پێوە
دەكرێت) ئەم جۆر‌و شێوازی مامەڵایە لە "خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا
دەكرێت" وەك تیرۆرستان خۆیان وا ناوی خەلافەتەكەیان دەبەن!
چیرۆكی نادیە راستییەكی ناخهەژێنە، چیرۆكی سەرجەم ژن و كچە
ئێزدییەكانە، بۆیە نادیە وەك باڵیۆزی ئێزدییەكانەو جیهان ئاگاداردەكاتەوە كە
جیهانێكی خەوتوون، هەربۆیە نادیە بە دەنگی بەرز بەسەرهاتی ئێزدییەكان دەگێڕێتەوە
تا جیهان بەئاگا بهێنێت!
نادیە باڵیۆزی ئازاری ئێزدییانە، لە جیهانێكی خەوتوودا، ئەو ئەركەی
نادیە لە ئەستۆیەتی، قورس و سەختە، بۆیە پێویستە سەرجەم ناوەندو رێكخراوەكان
پشتیوانی بن، بەتایبەت حكومەتی هەرێم و سلكی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتییەكان هەرێم
لە دەرەوە، بەڵام رۆڵیان لاواز‌و كەمكاریگەرە، بۆیە ئەركەكەی نادیە قورسە، بەڵام
ئەو لە ئازارێكی قورسەوە دەربازی بووەو ئێستاش باڵیۆزی ئازارە قورسەكەیە!
چیرۆكی نادیە موراد
نادیە موراد، كچێكی ئێزدیەو لەسەر دەستی گروپی
تیرۆرستی داعش لەمانگی ئابی 2014 دا لەگەڵ سەدان كچ و ژنی دیكەدا رفێنرا، سێ مانگ
لەلای گروپەكە ماوەیەوە پێش ئەوەی بە هاوكاری خێزانێكی عیراقی بەرامبەر بە پێدانی
پارە رزگاری ببێت، لەكاتی پێشكەشكردنی شایەتییدانەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی
نێودەوڵەتی باسی هەموو ئەو كارەساتانەی كرد كە بەسەر ئێزدیەكاندا هاتووە بەتایبەت
كچان و ژنان، بۆیە دڵ و چاوەكان پڕبوون لە فرمێسك. ئەم كچە پێش ئەوەی بەشداری لە
پەراوێزی كۆنگرەیەكی تایبەت بە مافی مرۆڤ بكات لە ژنێف، چاوی كەوتبوو بە وەفدێكی (بوابە
الحركە الاسلامیە) لەوێ باسی هەموو ئەو رووداوانەی كردبوو كە بەسەری هاتبوو لە
دەستدرێژی سێكسی و فرۆشتنیان لە بازاڕدا، هەموو ئەو تاوانانەی كە ئێستاش بەرامبەر
بە مرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن.
هەڵاتنی هێزەكه!
نادیە دەڵێت: لە هەواڵەكاندا گوێمان لێ‌بوو موسڵ
گیراوە، بەڵام هەرگیز باوەڕمان بەوە نەبوو
داعش دەگاتە لای ئێمەش بەتایبەت كە ئێمە لە گوندێكی دوورەدەست بووین،
بەڵام داعش هات و ئەو هێزەشی كە بڕیاربوو ئێمە بپارێزێت رایكرد، ئێمەش هەوڵماندا
رابكەین، بەڵام سەركەوتوو نەبووین، گوندەكەمان لە 15 مانگدا گیرا بە سەرپەرشتی
سەركردەیەكی داعش‌یش كە پێیاندەوت (ئەبو حەمزە) ئێمە گواستراینەوە بۆ گوندی (كوجو)
لەوێ لە قوتابخانەیەكدا زیندانی كراین، خوێندنگاكە دوو نهۆم بوو، كچان و ژنان
لەسەرەوە بوون و پیاوانیش لە خوارەوە.
هاوسه‌رگیری و ده‌ستدرێژی زۆره‌ملێ
نادیه ده‌ڵێت: "تیرۆرستانی داعش داوایان
له پیاوه‌كان ده‌كرد ببن به موسوڵمان، هه‌ركه‌سێكیش قبوڵی نه‌كردایه ده‌یانگواسته‌وه‌و
دواتر ده‌یانكوشت، خۆمان گوێمان له ده‌نگی ته‌قه ده‌بوو كه پیاوه‌كانیان ده‌كوشت،
ئێمه‌ش هه‌رچی مۆبایل و ئاڵتونمان پێ‌بوو لێیان وه‌رگرتین، دواتر 150 كچیان به دوو
ئۆتۆمبێل گواسته‌وه، هه‌ر له ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌وڵیانده‌دا ده‌ستدرێژیمان بكه‌نه‌سه‌ر،
بردیانین بۆ شوێنێكی دوور كه چه‌ند كچێكی تری لێ‌بوو رفێنرابوون، ئێمه‌ش لێمان
پرسین چیمان لێده‌كه‌ن، ئه‌وانیش وتیان: "داوای هاوسه‌رگیریتان لێده‌كه‌ن و
ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بن ده‌ستدرێژیتان ده‌كه‌نه‌سه‌ر"، هه‌ندێك له كچه‌كانیان
گواسته‌وه بۆ سوریا، ئه‌وانی تریش هه‌ر له عیراقدا هێڵرانه‌وه".
به‌پێی سه‌رچاوه ناڕ‌ه‌سمییه‌كان تیرۆرستان زیاتر له 3200 كوردی
ئێزدییان كۆمه‌ڵكوژ كردووه و نزیكه‌ی 7 هه‌زار ئێزدییشیان رفاند كه زۆربه‌یان كچ
و ژن و منداڵ بوون و هه‌تا ئێستاش ژماره‌یه‌كیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان
و بێسه‌روشوێنن.
دوای 10 ساڵ هێشتا ژماره‌یه‌ك كچ و ژنی ئێزدی بێسه‌روشوێنن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
ناو خانه‌واده‌كانیان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قه‌زای شه‌نگال كه شوێنی نیشته‌جێبوونیانه
وه‌ك وێرانه‌یه‌كی دوای جه‌نگ ماوه‌ته‌وه‌و رێگه‌ش نادرێت سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی
ئێزدی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان و تائێستاش به‌شێكیان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا له‌هه‌رێمی
كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری ئێران لەسلێمانی: پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵ هەرێم پەرەپێدەدەین
03:02 PM - 2024-09-12 -
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
09:25 AM - 2024-09-13
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
09:03 PM - 2024-09-12
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
08:04 PM - 2024-09-12
سه‌رۆك بافڵ: سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری ئێران درێژكراوه‌ی په‌یوه‌ندییه لهمێژینهكانمانه
06:58 PM - 2024-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کۆتا تاقیکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی ئەنجامدا
کوردستان 11:08 AM - 2024-09-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2024-09-13 -
دەباشان و بەرگی سیاسی
بیروڕا 11:01 PM - 2024-09-12 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: هەولێر وەردەگرینەوە و جیاکاری ناهێڵین
کوردستان 09:03 PM - 2024-09-12 -
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران: پێگەی سلێمانی بۆ ئێران گرنگە
کوردستان 08:04 PM - 2024-09-12 -
سه‌رۆك بافڵ: سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری ئێران درێژكراوه‌ی په‌یوه‌ندییه لهمێژینهكانمانه
کوردستان 06:58 PM - 2024-09-12