riklam

قوباد تاڵەبانی: قبوڵنەکردنی جیاوازییەکان سەرچاوەی تیرۆر و جینۆسایدە

کوردستان 11:03 PM - 2024-08-02
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە یادی دە ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا رایدەگەیەنێت: "لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیمان سەری رێز لە ئاست قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، رایدەگەیەنێت: "لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیمان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین".

"دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە، دوای ١٠ ساڵ نیگەرانین کە هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، نیگەرانین کە هێشتا وەک پێویست قەرەبووی قوربانییەکان نەکراوەتەوە"، قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە: "هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان لەپێناو ئارامبوونەوەی تەواوەتی شەنگال و دەوروبەری و بەرقەراربوونی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی خوشک و برایانمان لەو ناوچانە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket