یەکێتی: راکردنی هێزی پارتی فەرمانڕەوا لە شنگال دەرفەتی بەرەنگاری کەمکردەوە
کوردستان 09:14 PM - 2024-08-02لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی
دە ساڵەی جینۆسایدی شەنگالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: "دەساڵ
بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش تێپەڕ دەبێ کە گەورەترین
تاوانی سەردەمە دژ بە مرۆڤایەتی لە سەدەی بیست و یەکدا، هەروەها هەوڵەكانی یەكێتیی لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەردەوامە بۆ هەرچی زووتری جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە کەیسی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە، رزگارکردنی زیندووان، قەرەبووی زیانلێكەوتوان و لابردنی تەگەرە سیاسییە دروستكراوەكانی بەردەم گەڕانەوەیەکی سەربەرزانەی ئاوارە و لێقەوماوانی کارەساتەکە".
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیشدا هاتووە:
"بە داخەوە لەم کارەساتەدا کەسوکارمان لە ئێزدیان لەبەردەم شاڵاوی تیرۆرستاندا
بە تەنیا هێڵرانەوە، راکردن و کەمتەرخەمی هێزی پارتی فەرمانڕەوا کەمترین دەرفەتی بۆ بەرەنگاری و پارێزگاری هێشتەوە".
دەقی پەیامەکە
دەساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەسەر دەستی
تیرۆریستانی داعش تێپەڕ دەبێ کە گەورەترین تاوانی سەردەمە دژ بە مرۆڤایەتی لە سەدەی
بیست و یەکدا ، دژ بە هاونیشتمانیانی ئێزدی و دژ بە نیشتەنی ژیان و شارستانی لە مێژینەیان
لە شەنگال و دەوروبەری.
فەرمانی قەتل و عامی داعشیانە هەزاران هەزار کەسی
ئێزدی کردە قوربانی و سەدان لە کچانی و
ژنانی سەربەرز و رووسووری وڵاتەکەمانی بە کۆیلە و کەنیزەک برد.
بە داخەوە لەم کارەساتەدا کەسوکارمان لە ئێزدیان
لەبەردەم شاڵاوی تیرۆرستاندا بە تەنیا هێڵرانەوە، راکردن و کەمتەرخەمی هێزی پارتی
فەرمانڕەوا کەمترین دەرفەتی بۆ بەرەنگاری
و پارێزگاری هێشتەوە. یەكێتی نیشتمانیی
كوردستان لە بەرایی کارەساتەکەدا، وێرای دووری و ئاستەنگەكانی بەردەمی، بە هێزێكی
پوخت و کەم و شانبەشانی رێكخستنەکانی لە دەڤەرەكە
دەستوبرد هێڵێكی بەرگریی بۆ بەشێكی زۆری ئاوارە ولێقەوماوان دروست کرد بۆ بەرگرتن
لەو نەزیفە نیشتمانییە و رزگارکردنی ئەوی
لە توانادایە.
دوای پرۆسەی
رزگاركردنەوەی شەنگال لە چوارچێوەی جەنگی سەرتاسەری دژی تیرۆریستانی داعشدا
، هەوڵەكانی یەكێتیی لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و دەرەوە بەردەوامە بۆ هەرچی
زووتری جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێم و فیدرال و کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە کەیسی بە جینۆساید
ناساندنی تاوانەکە، رزگارکردنی زیندووان، قەرەبووی زیانلێكەوتوان و لابردنی تەگەرە سیاسییە دروستكراوەكانی بەردەم
گەڕانەوەیەکی سەربەرزانەی ئاوارە و لێقەوماوانی کارەساتەکە .
لەم یادەدا ، وەک هێزێکی کوردستانی دەربەست و بەرپرس،
خاوەندارێتی مۆڕاڵی خۆمان لەم دۆسێ نەتەوەیی ، نیشمانیی و ئینسانییەی خەڵکەکەی خۆمان لە شەنگال دووپات
دەکەینەوە، تەئکید لەسەر پاراستنی ناسنامەی ئێزدیان وەک پێکهاتەیەکی رەسەن و زیندووی کوردستانی و
دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەند و شایستە بۆیان دەکەینەوە.
یادی ئەم خەمە نەتەوەییە، هاوکاتی جەژنی دێرینی
چلەی هاوینی ئێزدیانە کە جەژن هەمیشە نیشانەی بەردەوامی ژیان و بەردەوامی بەرەنگاری
و ئیرادەی مانەوەیە، بەم بۆنەیە وێڕای پیرۆبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدی لە
وڵات و لە تاراوگە هیوادارین ئیرادەی مانەوە و بەردەوامیان بەسەر رۆژە رەشەکانی ستەم
و کارەساتدا زاڵ بێت و سەرکەوێت.
درود بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی جینوسایدی شەنگال
و سەرجەم قوربانیان و شەهیدانی گەلی کوردستان و عێراق.
مەكتەبی
سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣-٨-٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
11:21 AM - 2024-10-03 -
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئەدهەم بارزانی: کەلێنی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڕنەبۆتەوە
11:07 PM - 2024-10-03 -
سەرۆک بافڵ: کاردەکەین لەسەر دیدگای سەرۆک مام جەلال بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو ئاوەدان
09:10 PM - 2024-10-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:58 PM - 2024-10-03 رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
01:39 PM - 2024-10-03
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
12:15 PM - 2024-10-03
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
10:24 AM - 2024-10-03
ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە بەسرەو كەركوك دەكرێتەوە
09:07 AM - 2024-10-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ وەرزشوانان:یەکێتیی پلانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی وەرزشی هەیە
ی ن ک 01:47 PM - 2024-10-03 -
سەركردە عیراقییەكان: مام جەلال هێزی دیالۆگ و چارەسەر بوو
کوردستان 01:39 PM - 2024-10-03 -
كۆمسیۆن: رێژەی ساختەكاری لەهەڵبژاردندا سفر دەبێت
کوردستان 12:15 PM - 2024-10-03 -
پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 11:21 AM - 2024-10-03 -
حەوت ساڵ بەبێ شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 10:44 AM - 2024-10-03 -
سودانی: خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدژی ستەم و دیكتاتۆرییەت بوو
عیراق 10:24 AM - 2024-10-03 -
وتارەكەی بافڵ تاڵەبانی و ئاسۆ نوێیەكان
بیروڕا 09:35 AM - 2024-10-03 -
وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند
کوردستان 09:30 AM - 2024-10-03