riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزدییەکان دەکات

کوردستان 08:22 PM - 2024-08-02
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق

خانمی یەکەمی عیراق پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت: "ئەم جەژنە هەوێنی ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەمان و کۆتایی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدیمان بێت".

لە راگەیەندراوێکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە: "جەژنی چلەی هاوینی ئایینی ئێزدی، لە هەموو خوشك و برایانی ئێزیدیی لەهەرێمی كوردستان و عێراق و تەواوی جیهان پیرۆز دەكەم".

"لەکاتێکدا بەخێرهاتنی ئەم جەژنە دەکەین، هیوادارین هەوێنی ئاشتی و ئاوەدانی وڵاتەکەمان و کۆتایی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدیمان بێت و جگەلە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان موژدەی سۆراغی بێ سەروشوێنبووان و گێڕانەوەی رووفاتەکانیان بۆ باوەشی نیشتمانی لەگەڵ خۆی هێنابێت، هەر لەجەژن و خۆشیدا بژین و هەموو ساڵێک لەكەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا یادی جەژن بکەنەوە"، خانمی یەکەمی عیراق وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket