riklam

کونسوڵی گشتی چین وەڵامی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم دەداتەوە

کوردستان 10:59 AM - 2024-08-01
کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین PUKMEDIA

کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین

لیو جیۆن کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە زۆرێک لە سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەیکەن و لە دیدار و گفتوگۆکانی کونسوڵی چین پرسیویانە کە (چۆن پارتی کۆمۆنستی چین چارەسەری پرسی گرنگی خۆبەڕێوەبردن ده‌كات؟)، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 1ملیار و 400 ملیۆن کەسە.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لەوتارێکیدا کە بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی ناردووە و لە بەشی بیروڕای وێبسایتەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایدەکات کە: "تا کۆتایی ساڵی 2022، پارتی کۆمۆنستی چین زیاتر لە 98 ملیۆن ئەندام و زیاتر لە 5 ملیۆن ڕێکخراوی حزبی بنەڕەتی هه‌بووه‌. دەکرێت بڵێین بەڕاستی گەورەترین پارتی سیاسییه‌ له‌ جیهاندا" و دەڵێت:" لە ڕووی قەبارەوە. بۆ پارتێكی ئاوا گەورە، کە ماوەیەکی زۆرە لە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهاندا دەسەڵاتدارە، نابێ سەختی بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆی پارته‌كه‌ بە کەم سەیر بکرێت".

 

"ئه‌ركی گرنگی سه‌ركرده‌ باڵاكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی خۆیان خاوه‌نی ڕه‌وشت و به‌های شۆڕشگیریبن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ نموونه‌یه‌ك بن بۆ ئه‌ندامانی تری پارته‌كه و پارت نەک تەنها جه‌خت لەسەر بەهێزکردنی ئاڕاسته‌ی‌ هزری ئایدیۆلۆجیایی ده‌كات، بەڵکو جه‌خت لەسەر ڕێساکانی ڕەفتار و لێپرسینەوەی ڕێكوپێكی ده‌كاته‌وه‌. هەندێک لە دۆسیە باڵاکانی گەندەڵی دادگایی و ئاشکرا كراون. دوای دە ساڵ له‌ هەوڵدان، توانیمان کۆتایی بە هەندێک پرسی چەسپاو بهێنین". لیو جیۆن  وادەڵێت

 

دەقی وتارەکە...

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket