riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گەرەکەکانی هەولێر خزمەتگوزاری کەمیان هەیە

کوردستان 11:43 PM - 2024-07-31
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەیەکێک لەماڵەکانی گەڕەکی کوران PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەیەکێک لەماڵەکانی گەڕەکی کوران

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەردانی دانیشتوانی گەڕەکێکی هەولێر دەکات و چاوی بەدانیشتوانەکەی دەکەوێت و رایدەگەیەنێت: "سه‌ره‌ڕای كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ ده‌سبه‌رداری گیانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی نه‌بوون".

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "له‌ سه‌ردانێكم بۆ گه‌ره‌كی كوران چاوم كه‌وت به‌ بەشێک لە پیاوانی ئاینی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكه‌ خاكیه‌كه‌ی ئەو گەرەکە ڕەسەنەی شاری هەولێر، كه‌ خۆم له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌ کاسبکار و ماندوونەناسانە ده‌بینمه‌وه‌ کە دەستبەرداری دیرۆک و یاد و یادەوەرییەکانی کوڵان و شەقامەکانی نابن بەخەمخۆرییەوە کار بۆ پتەوکردنی بەها باڵاکانی کۆمەڵگە دەکەن".


"گه‌ڕه‌كی كوران له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی كه‌ لانكه‌ی پێشمه‌رگه‌ و خەبات بووه‌، بۆیه‌ ئارام گرتن و میانره‌وی و پێكه‌وه‌ژیان بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ نەریتی خه‌ڵكه‌كه‌ی"، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وادەڵێت.


دەشڵێت: "گه‌ڕه‌كه‌ ره‌سه‌نه‌كانی هه‌ولێر هه‌میشه‌ پارێزه‌ری روحی پێكه‌وه‌ژیان بوونه‌ و ده‌ستی هاوكاری بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ن، هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر قه‌ڵایه‌كی به‌رزی به‌رگرییه‌، سه‌ره‌ڕای كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌چی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ ده‌سبه‌رداری گیانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی نه‌بوون".

 

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket