حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای زانیارییەکانی بایۆمەتری لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرێت
کوردستان 02:55 PM - 2024-07-31کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کرد و لە کۆبونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر هەنگاوەکانی
جێبەجێکردن و تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تۆماری بایۆمەتری.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، چوار شەممە ٣١ی تەموزی
٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی
فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون، لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆسەی یەکخستنەوەی
رێکارە ژمێریاریی و داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و وردبینی هاوبەشی چاودێری
دارایی فیدراڵی و هەرێم و بەهەند وەرگرتنی تێبینی و راسپاردەکانیان سەبارەت بە میلاک
و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پشتبەست بە تۆماری بایۆمەتری بەڕێوەچوو، بە
ئاراستەی لابردنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران.
پاش گفتۆگۆکردن لەسەر دواهەنگاوەکان و
کارکردن و خستنەڕووی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری، کۆبوونەوەکە، لایەنە
پەیوەندیدارەکانی راسپارد رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینییەکی
تەکنیکی ئەگەر هەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری
داراییەوە لەسەر داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراتر کردنی پرۆسەی
تەمویل کردن و دابەشکرنی مووچە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەشدرا
کە حکومەتی هەرێم شەفافانە لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی لەسەر بنەمای داتا و
زانیارییەکانی بایۆمەتری هەموو مانگێک لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی داهات وخەرجییەکان
پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵیی کردووە و لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەش مانگانە تەمویلی
مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و گرنگە ڕێگە نەدرێت هیچ بەربەستێکی تەکنیکی ڕێگر بێت لەم
پرۆسەیەدا، بۆیە لیژنەی باڵا هەموو وەزارەت و دامەزراوە و دەستە و فەرمانگەکان و یەکە
ژمێریارییەکانی راسپارد کە؛ هەماهەنگی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی
لیستی مووچە خێراتر و بێ کەم وکوڕی بێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەر
مووچەخۆرێک تۆمار نەکرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ تۆمارکردن
بەپێی رێکار ومیکانیزمە کارپێکراوەکان.
لە کۆتایی کوبوونەوەکەش قسە لەسەر گرنگیی
ژمارەی (کەسیی بێهاوتا UPN ) کرا کە تایبەتە بە هەر تۆمارکراوێک و دەبێتە
بناغەی هەموو مامەڵەیەکی حکومی بە مووچەشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06 -
دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاودێر وەردەگرێتەوە
07:53 PM - 2024-09-05
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
مەحمود سەنگاوی: رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکەینەوە
12:27 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07 -
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07