وه‌زاره‌تی كۆچ 466 ئاواره له هه‌ولێره‌وه دەگەڕێنێتەوە بۆ نه‌ینه‌وا
کوردستان 11:17 AM - 2024-07-31گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق 466 ئاواره‌ی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ زێدی خۆیان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا و بۆ هه‌ر خێزانێكیش بڕ‌ی 4 ملیۆن دیناری عیراقیان به‌چه‌كی بانكی پێده‌دات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ناردووه، ده‌ڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 466 ئاواره‌یه كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له‌هه‌ولێرەوە بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، وه‌ك به‌شێك له پلانی وه‌زاره‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌كه‌یسی ئاواره‌كانه به‌پشتیوانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئیڤان فائق جه‌برۆ وه‌زیری كۆێ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی كۆچ یارمه‌تی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری و كه‌لوپه‌لی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتی سه‌قامگیری پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و پلانی گه‌راندنه‌وه‌شیان جێبه‌جێده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و ده‌بێت پرسی ئاواره‌كان به‌ته‌واوی كۆتاییدێت".
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی 11-7-2024، بە ئامادەبونی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق دوا کاروانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی گەڕانەوە زێدی خۆیان و سەرجەم ئەو کەمپانەی لە سنوری پارێزگاکە بوون کە ئاوارەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقی تێدا نیشتەجێ بوون داخران، پێشتریش سامر مه‌شكور به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری به‌شی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لە وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "لە پارێزگای دهۆک 19 هەزار و 600 خێزانی ئاوارە و لە پارێزگای هەولێریش 4 هەزار و 750 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکان ماونەتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06 -
دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاو‌دێر وەردەگرێتەوە
07:53 PM - 2024-09-05
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'هه‌ژماری من' كێشه گه‌وره‌كه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
مەحمود سەنگاوی: رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکەینەوە
12:27 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جه‌عفه‌ر: پێشمه‌رگه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07 -
'هه‌ژماری من' كێشه گه‌وره‌كه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07