مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی دارایی
کوردستان 11:45 AM - 2024-07-30دراوی عیراقی
خانەنشینانی هێزەکانی
70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی
خانەنشینی کە سەر بە وەزارەتی داراییە، جێگری بەڕێوەبەری
خانەنشینیی هێزەکانی 70ـش دەڵێت: "تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار خانەنشینی
هێزەکانی 70 مووچەکانیان گوازراونەتەوە سەر وەزارەتی دارایی و پڕۆسەکەش
بەردەوامە".
فەتحوڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەکانی
70 بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەئێستادا حەوت هەزار و 508 خانەنشینی هێزەکانی 70 مووچەکانیان گوازراوەتەوە
سەر خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە و بەپێی یاسای چاکسازی پێویستە سەرجەم خانەنشینانی
هێزەکانی 70 و 80 مووچەکانیان بگوازرێتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە و
پاشان بخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کە سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمە".
"بەهۆی نەبوونی دەستەی
خانەنشینی لە هەرێم، پێشتر خانەنشینانی هێزەکانی 70 لەسەر هێزەکە دەمانەوە، بەڵام
لەئێستادا بەهۆی جیبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێویستە دەستەی خانەنشینی هەرێم
پێکبدهێندرێت و سەرجەم خانەنشینانی هێزەکان بخرێنە سەر ئەو دەستەیە، بەڵام هەتا
دەستەکە پێکدەهێنرێت خانەنشینانی هێز و یەکەکان دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی
هەرێم کە سەر بە وەزارەتی داراییە"، فەتحوڵا
عومەر وای وت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر خانەنشینانی هێزەکانی 70
و 80 کێشەیان لە پێدانی مووچەکانیان بۆ دروست بووبوو، بەهۆیەوە دوو مانگ مووچەیان
پێنەدرا و بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێمیش بێت ئەو پارەیەی لە بەغداوە
بۆ خانەنشینانی هێزەکانی 70 و 80 هاتووە کورتهێنانی هەبووە و نەتواندراوە مووچەی
دوو مانگیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج بکرێت، بۆئەمەش حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ ئەو
کورتهێنانەی پڕکردووتەوە و مووچەی مانگەکانی 5 و 6ـی پێداون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
02:15 PM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 قوباد تاڵهبانی: رووبهڕووی ئهو كهسانه دهبینهوه كه دهبنه كۆسپ بۆ وهبهرهێنهران
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
12:18 PM - 2024-09-08
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08 -
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07