هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە 69 ملیار دینار بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:35 AM - 2024-07-30لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق 69 ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەرخانکردووە، وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: "ئەگەر پێویست بکات گۆڕانکاری بەسەر بودجەی تەرخانکراودا دێت".
نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر ناویان تۆمارکردووە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ئەو چوار جۆر وەرەقە
نموونەیەی کە ئەنجومەنی
کۆمیسیاران پەسەندیکردووە، بۆ
دەنگدانی گشتییە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و هەر پارێزگایەک وەرەقەی
تایبەت بە خۆی هەیە، ھاوکات کۆمسیاران نمونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی
تایبەتیشیان پەسەندکرد".
"بۆ ھەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 ھەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە، بەهۆی سڕینەوەی ناوی مردووان و دووبارەکان ژمارەکە کەمیکردووە، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە حەوت ھەزار و 67 بنکەی دەنگدان و ھەزار و 431 ناوەندی دەنگدان لە
پارێزگاکانی ھەرێم دادەندرێن"، وتەبێژی کۆمسیۆن وای وت.
جومانە غەلای ئاماژەی
بەوەشدا: "بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 69 ملیار دینار
تەرخانکراوە و ئەگەر پێویست بکات گۆڕانکاری بەسەر بودجەی تەرخانکراودا دێت".
"لە رۆژی 29ـی 7ـی 2024 کۆمسیۆن ناوی کاندیدەکانی
ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە
ماوەی 15 رۆژدا وەڵامی کۆمسیۆن بدەنەوە"، وتەبێژی کۆمسیۆن وای وت.
139 لیست ناویان تۆمارکردووە
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
کە بڕیارە لە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 بەڕێوەبچێت، 139 لیست لە نێوانیاندا 2
هاوپەیمانی و 13 حزب ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا.
هەروەها بۆ
هەڵبژاردنەکە 124 کاندید
ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بەجۆرێک 85 کاندیدی سەربەخۆ و 20 کاندیدی تورکمان و 19
کاندیدی مەسیحی، کاندیدە تورکمانەکان بەمشێوەیە بەسەر بازنەکاندا دابەشبوون،
هەولێر 14 کاندید و سلێمانی 6 کاندید، هەروەها کاندیدە مەسیحیەکان بەمشێوەیە بەسەر
بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەشبوون، هەولێر 7 کاندید و سلێمانی 4 کاندید و دهۆک 8
کاندید.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06 -
دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاودێر وەردەگرێتەوە
07:53 PM - 2024-09-05
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
مەحمود سەنگاوی: رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکەینەوە
12:27 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07 -
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07