ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پارەی خانەنشینانی هەرێم دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ عیراق
کوردستان 11:08 AM - 2024-07-24دراوی 50 هەزار دیناری عیراقی
وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حەوت
لەلایەن دارایی عیراقەوە دەستیپێکردووە و ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت: " لەگەڵ
تەواوبوونی وردبینی بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت". سەبارەت بە گەڕانەوەی
پارەی سندوقی خانەنشینیش بۆ عیراق ئاماژە بەوەدەکات: " پارەی خانەنشینانی
هەرێم دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق کە مانگانە 14 ملیار دینار
دەبێت".
دارایی عیراق دەستی بە وردبینی کردووە
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، دارایی
عیراق دەست بە وردبینی لیستی مووچە کردووە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی بڕیاری
خەرجکردنی مووچە دەدرێت".
"نەک تەنها بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەرکی
وەزارەتی داراییە مانگانە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی عیراقیشدا بکات و پاش
وردبینی بڕیاری خەرجکردنی دەدرێت و ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمدا
هەیە چارەسەربکرێت بە یەک میکانیزم لەگەڵ مووچەخۆرانی عیراق مانگانە مووچەکانیان
پیدەدرێت"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
لە هەرێمەوە 14 ملیار دینار وەک لێبڕینی خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ عیراق
حکومەتی هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە، بەڵام لێبڕینی
خانەنشینەکانی کە مانگانە دەگاتە 14 ملیاد دینار، گەڕاوەتەوە بۆ دارایی عیراق.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی
بەوەشدا: "راستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سندوقی خانەنشینی نییە و ئەو
لێبڕینەی لە خانەنشینان دەبڕێت کە لە ئێستادا 7٪ـە، نەچووەتە سندوقی خانەنشی
هەرێمەوە، بەڵام بووەتە داهاتێکی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق کە مانگانە دەکاتە
14 ملیار دینار".
"مووچەی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە تەرخانکراوی
پارە بۆ هەرێمی کوردستان و لە پشکی هەرێم دەبڕدرێت کە لەڕاستیدا ئەم سیستمەش پێویستی
بە راستکردنەوە هەیە و گفتوگۆی زۆر هەڵدەگرێت لەنێوان هەردوو حکومەتدا، ئەگەر
حکومەتی عیراق داوای پارەی خانەنشینانی هەرێمیش بکات دەچێتە چوارچێوەی پاکتاوی
دارایی لەنێوان هەردوو حکومەتدا"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06 -
دامەزراوەی دارایی یەکێتی بارەگای چاودێر وەردەگرێتەوە
07:53 PM - 2024-09-05
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
مەحمود سەنگاوی: رێڕەوی حوکمڕانی راستدەکەینەوە
12:27 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07 -
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
کوردستان 02:03 PM - 2024-09-07