سەرۆكکۆمار: عیراق سەقامگیرە و پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەین
عیراق 04:41 PM - 2024-07-23کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و چەند نێردەیەکی نێودەوڵەتی
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆكکۆماری
عیراق پێشوازیکرد لە کریستین هوهمان باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵی و لاتیتیا ڤان ئاش هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا و ماری
ترێزە هیلال هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا و ئەنگۆس کلاریکسۆن
راوێژکاری سیاسیی باڵیۆزخانەی بەریتانیا.
دیدارەکە ئەمڕۆ سێشەممە
23-7-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچووە، بەپێی
راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، سەرۆكکۆمار ئاماژەی بەوەداوە: "حکومەتی عیراق کاردەکات بۆ دانانی
پلانێکی گشتگیر لەپێناو سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و راکێشانی وەبەرهێنەران،
چونکە دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ کۆمپانیاکان تا وەبەرهێنان لە عیراقدا بکەن و پرۆژەی
پەرەپێدان جێبەجێ بکەن، بە تایبەت کە لەئێستادا سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش و
ئابوری لە عیراقدا هەیە".
بەپێێ راگەیەندراوەکە، سەرۆكکۆمار
هەوڵەکانی عیراقی لەبوارەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان و منداڵان و
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەی ئاوارەکان و پشتیوانیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و کاراکردنی
هاریکاری هاوبەشی نێودەوڵەتی دووپاتکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە: "عیراق
بەشێوەیەکی نایاب پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات و گرنگی بە پرەنسیپەکانی دەدات
و وەك بنەمایەكیش بۆ یاسادانان و رێکخستنی کۆمەڵایەتی، پشتیان پێدەبەستێت، لەم
بوارەشدا لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بایەخ بە سەرجەم
سکاڵاکان دەدرێت و بەدواداچونیان بۆ دەکرێت".
لای خۆشیانەوە نوێنەرانی
نێردە دیپلۆماسییەکان خۆشحاڵی خۆیان بەو پێشکەوتنانە دەربڕیوە کە لە عیراقدا
بەدیهاتون و جەختیان لە پەرۆشی وڵاتەکانیان کردووەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە
سەقامگیریی عیراق و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری لەبوارە جیاجیاکاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
02:15 PM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2024-09-08 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
06:05 PM - 2024-09-07 -
دەزگای ئاسایش: كەیسی بێهزاد خەسرەوی پەیوەندی بەكاری سیاسییەوە نییە
10:11 PM - 2024-09-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:25 PM - 2024-09-08 قوباد تاڵهبانی: رووبهڕووی ئهو كهسانه دهبینهوه كه دهبنه كۆسپ بۆ وهبهرهێنهران
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
12:18 PM - 2024-09-08
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
09:38 AM - 2024-09-08
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
09:15 PM - 2024-09-07
'ههژماری من' كێشه گهورهكهی مووچهخۆرانی ههرێم و عیراق
02:03 PM - 2024-09-07
زۆرترین خوێنراو
-
شنیار ئەنوەر: نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەواشنتن دژی سلێمانی كار دەكات
کوردستان 02:15 PM - 2024-09-08 -
خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات
هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08 -
لێبوردنه گشتییهكهی سهدام تهنها سهرۆك مام جهلال-ی نهگرتهوه
کوردستان 12:18 PM - 2024-09-08 -
کۆمسیۆن: وردبینی لەناوی کاندیدان بەردەوامە
کوردستان 09:38 AM - 2024-09-08 -
٩٠هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:27 AM - 2024-09-08 -
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: شێواندنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان قبوڵ ناکەین
کوردستان 09:15 PM - 2024-09-07 -
شێخ جهعفهر: پێشمهرگه خاوهنی دهستكهوتهكانن
کوردستان 06:05 PM - 2024-09-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خزمەتی هەموو ناوچەکان دەکات
ی ن ک 05:23 PM - 2024-09-07