riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: مومتاز حەیدەری هەمیشە رۆڵی جوامێرانەی هەبووە

ی ن ک 08:56 PM - 2024-07-15
سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای مومتاز حەیدەری PUKMEDIA

سەردانی وەفدێکی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای مومتاز حەیدەری

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٧/١٥ لە هەولێر، وەفدی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مومتاز حەیدەری نووسەر و رووناکبیر و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال -ی کرد .

لەوسەردانەدا وفدەکە لە تەندروستی مامۆستا مومتاز حەیدەری پرسی و  هیوای سەلامەتی هەمیشەییان بۆخواست و هەوڵ و کۆشش و بەرهەمەکانیان لە خزمەتکردن بە بواری رۆشبیری بەرزنرخاند کە خاوەن قەڵەمێکی بەڕشت و داهێنەرانەیە و رۆڵی لە ناوەندە رووناکبیری و کەلتوورییەکانی گەلی کورد دیاروبەرچاوە و راشیانگەیاند: "یەکێتی شانازی بەهەموو ئەو قەڵەمانەوە دەکات کە خزمەتیان بە گەلەکەمان کردووە" .

هەروەک پێزانینشیان دەربڕی بۆ مێژووی بنەماڵەو خزمەتەکانی مامۆستا مومتاز حەیدەری کە هەمیشە سەرباری خزمەتکردن بە کایەی رۆشبیری لە رووداوە سیاسیەکانیشدا رۆڵی جوامێرانەی هەبووە و قەڵەمەکەی لەخزمەتی سەرخستنی خەباتی نەتەوایەتیدا بووە .

 لەبەرامبەردا مامۆستا مومتاز خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەدەربڕی و بە ڕێزەو یادو یادەوەری سەرۆک مام جەلالی وەبیرهێنایەوە کە هەمیشە وەک دۆستێکی نزیک لە نوسەران و رۆشبیران، هاوکارو پشتیوانمان بوو بۆ سەرخستنی کارەکانمان کەئێمە شانازی بە خەبات و مێژووکەیەوە دەکەین  .
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket