riklam

به‌غدا ده‌ستی به‌هه‌نگاوه‌كانی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم كرد

کوردستان 07:36 PM - 2024-07-11
دیداری د. بڕیار رەشید PUKMEDIA

دیداری د. بڕیار رەشید

بڕ‌یاره‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دیارییكراوه‌ بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق كاره‌كانی ته‌واو بكات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: "ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عیراق بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگایی فیدڕ‌اڵی بۆ هاوتاكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق جێبه‌جێده‌كه‌ن".


د. بڕ‌یار ڕ‌ه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ماهیر حسێن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عیراق گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر بڕ‌یاره‌كه‌ی دادگای فیدڕ‌اڵی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان و هاوتاكردنی به‌ خانه‌نشینانی حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ".

 

"له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروستكراوه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ده‌سته‌ی خانه‌نشینی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كار و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی تێدایه‌، لیژنه‌كه‌ به‌بڕ‌یاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستبه‌كاربوون بۆ دیاریكردنی رێكارێك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕ‌یاری دادگایی فیدڕ‌اڵی، بڕ‌یار وایه‌ لیژنه‌كه‌ له‌ماوه‌ی ٦٠ ڕ‌ۆژدا بگاته‌ ئه‌نجام"، د.بڕیار واده‌ڵێت.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عیراق به‌ڵێنیدا كه‌هاوكار و ئاسان كاری ته‌واو و به‌په‌له‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌عیراق بكات".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket