حکومەتی عیراق مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و ئاسایش دەنێرێت
کوردستان 03:24 PM - 2024-07-11بەپەلە
سەرۆک وەزیرانی عیراق نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەکات و داوایان لێدەکات مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی رابردووی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەنوسراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوەو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە، تێیدا وەزارەتی دارایی راسپاردووە بەخەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی تێبینییەکانی دیوانی چاودێری و دارایی عیراق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە چارەسەر دەکرێت".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "پێویستە لەپاش چارەسەرکردنی تێبینییەکانی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە مووچەی مانگەکانی دیکەی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم خەرجبکرێت".
هەر لەو بارەیەوە د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی وەزیری دارایی عیراق ئامادە نەبووە هەتا وردبینی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو ببێت مووچەی مانگەکانی 5 و 6ی پێشمەرگە و ئاسایش بنێرێت، بەڵام سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش خەرجبکرێت، پاشان وردبینی لە لیستی مووچەکانیاندا بکرێت".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بەهۆی تەواونەبونی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمدا تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ئامادەنەبووە بەرپرسیارێتی ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بخاتە ئەستۆی خۆی و داوای لەسەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە ئەو بەرپرسیارێتییە بخاتە ئەستۆی خۆی.
هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لەماوەی 100 رۆژی رابردوودا تەنها یەک مووچەیان پێدراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو تێبینیانەی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە لەسەر لیستی مووچەکانیان هەیبووەو تا چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش سەرۆکوەزیرانی عیراق وەزارەتی دارایی راسپاردووە مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرجبکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10