مووچەی مانگی شەش دابەشدەکرێت
کوردستان 05:10 PM - 2024-07-09دیناری عیراقی
وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکەش لەماوەی دوو رۆژدا مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت کە لەلایەن بەغداوە مووچەکانیان نێردراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە: "لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 10 و 11ـی 7ـی 2024 مووچەی مانگی شەشی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشدەکرێن کە مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە نێردراوە".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروستبووە".
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تا ئێستا حکومەتی فیردراڵ بە دوو جار بڕی 653 ملیار و 365 ملیۆن 531 هەزار دیناری
بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ناردووە، پێشتریش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی
سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە رۆژی 6ـی 7ـی 2024 مووچەیان وەرگرت، سبەینێش سەرجەم ئەو وەزارەتانە مووچە وەردەگرن کە لە بەغداوە مووچەکانیان نێردراوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی
شەشی مووچەخۆرانی مەدەنی لەکاتێکدایە کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی
پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە، بەجۆرێک لە ماوەی 92 رۆژدا تەنها یەک مووچەیان
وەرگرتووە، لە ئێستاشدا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی بەشێک لە هێزە
ئەمنییەکان نادیارە.
PUKMEDIA
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش
هەواڵی زیاتر
-
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
11:12 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10 -
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
کوردستان 09:23 PM - 2024-09-10 -
هێزێكی چەكدار چوار منداڵ لە هەولێر دەڕفێنن
کوردستان 09:13 PM - 2024-09-10