riklam

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی شەهید دکتۆر خالید

پرسەنامە 02:21 PM - 2024-07-09
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی سەرکردە کاک دکتۆر خالید دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە 

 

بەڕێز بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدی سەرکردە کاک دکتۆر خالید 

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک کەیفی حاجی حەمە سەعید برای شەهیدی نەمر ( دکتۆر خالید ) مان پێگەیشت .

بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمی ئێوەی تێکۆشەرین کە رۆڵ و پێگەتان لەخزمەتکردن بە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی و قوربانیدانتان بۆ گەلەکەمان دیاروبەرچاوەو مایەی شانازیمانن .

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket