riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: شانە نهێنیەکان داینەمۆی خەباتی چەکداری بوون

ی ن ک 04:33 PM - 2024-07-08
مەکتەبی سکرتاریەت پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکەنەوە  PUKMEDIA

مەکتەبی سکرتاریەت پێشمەرگەیەکی دێرین بەسەردەکەنەوە

ڕۆژی ٢٠٢٤/٧/٨ وەفدی مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی تێکۆشەر و فەرماندە و لێپرسراوی شانە نهێنێەکانی کەرکوک و  دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال  هەڤاڵ حەمە کەریم عەلی ڕەزا ناسراو بە ( ئەحمەد کرێکار ) ی کرد و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکرد و روونیاکردەوە ئێستا یەکێتی نیشتیمانی لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال و خوێنی پاکی شەهیدان درێژە بە خەباتی خۆی دەدات . 

 

وەفدەکە  ڕوڵ وخزمەتەکانی هەڤاڵ "حەمە کەریم عەلی " یان  بەبیرهێنایەوە و ستایشی زۆریان کرد لەپای نەبەردی و پاراستنی دەستکەوتەکانی هێزی پێشمەرگە لەناو شاری کەرکوک وەک لێپرسراوی شانە نهێنیەکان  لەو دەمەی کورد بون.

 

لەبەرامبەردا هەڤاڵ ئەحمەد کرێکار وێڕای سوپاسکردنی بەسەرکردنەوەکە و وتی:" ئەو ڕێبازەی ئێمە هەڵمان بژارد بۆ گەیشتنی گەلەکەمان  بە ئازادی  سەربەستی تەنها  یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بوو وەک  باشترین بژاردە و ئامراز  بۆ گەیشتنمان بە دەستکەوتە باڵاکان".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket