هەکاری، کارەسات و تاوانە گەورەکەی ناو شۆڕش
کوردستان 11:29 PM - 2024-07-07شەهیدانی کارەساتی هەکاری
ئه‌مڕۆ 7ی تهمموز، رۆژێكی كاره‌ساتباره بۆ ی.ن.ك كه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شه‌هیدكران، كه له كاروانی هێنانی چه‌ك دابوون، بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له دوای نسكۆ، دژ به رژێمی به‌عسی له عیراق، به‌ڵام به‌ده‌ستی كورد و پیلانی كورد له هه‌كاریی شه‌هید ده‌كرێن و بۆیه‌كه‌مجاریش له دیلی كورد به‌ده‌ستی كورد شه‌هید ده‌كرێن.
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، بۆ گه‌یشتن به‌مافه ڕه‌واكانی تووشی چه‌ندین كه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بووه، خاوه‌نی سه‌دان داستان و سه‌روه‌رییه، خاوه‌نی كیمیاباران و زنجیره‌یه‌ك شاڵاوی ئه‌نفال و قڕكردنی كورده، زیاتر له 4-5 هه‌زار گوند و شاره‌دێی خاپوركران، ئه‌وانه و زۆری دیكه‌ش له ئه‌رشیف و مێژووی رابردووی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان دا ماون و تۆماركراون، كه ئه‌و كاره‌ساتانه نه‌بوونه له‌مپه‌ڕ بۆ گه‌یشتنی كورد به مافی ره‌وای خۆی، بۆیه له‌م یادی كاره‌ساتی هه‌كاری دا، كورد خاوه‌نی 28 ساڵ ئه‌زموونی خۆبه‌رێوه‌بردنه و ئه‌م هێزه سیاسییه‌ی كه كاره‌ساتی هه‌كاریی راینه‌گرت، ئێستا یه‌كێكه له هێزه سه‌نگین و راسته‌قینه سیاسییه‌كانی كوردستان كه مێژووه‌كه‌ی به قوربانیدانی زیاتر له 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر و به‌رخودان تۆمار و پرشنگداره كه قافڵه‌ی كاروانه‌كه‌ی به شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌كاری ده‌ستیپێكرد كه تێیدا 700 سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كران.
7ی ته‌مموزی ساڵی1978له‌كاره‌ساتی هه‌كاریدا،هه‌ریه‌ك له عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ، خالید سه‌عید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی ، حسێن بابه‌شێخ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، به‌دیلكراوی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه (قیاده موه‌قه‌ته) دوای مانگێك شه‌هیدكران.
ژیاننامەی شەهیدان:
1. عەلی عەسکەری
- کوڕی شێخ عەبدوڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە، ساڵی 1937 لە گوندی عەسکەر لەدایکبووە.
- شەھید عەلی عەسکەری لە گەنجێتیدا ئەوکاتەی خوێندکاربووە لە کەرکوک، کاری سیاسی و رێکخراوەیی لە ریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەستپێکردووە و دواتر بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، تاکو لە ساڵی 1960 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە ھەڵبژێردرا، لە ساڵی 1964 پەیوەندیکرد بە باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتیەوە.
- لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستپێکردنەوەی شۆڕشی نوێ، وەک پێشمەرگە و سەرکردە و فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەرکەوت، بەجۆرێک لە یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەڵبژێردرا.
- دوای چەند ساڵێکی کەم لە دەستپێکردنەوەی شۆڕش بە رابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیاریدا بۆ ھێنانی چەک و رێگریکردن لە شاڵاوەکانی حکومەتی ئەوکاتی عێراق بۆ راگواستنی گوندە سنوورییەکان، ھێزەکانی بە سێ کاروان بەرەو سێکوچکەی سنوورەکانی عێراق-ئێران-تورکیا رەوانە بکات، کاروانی یەکەمی ھێزەکەش لەلایەن شەھید عەلی عەسکەرییەوە سەرکردایەتی دەکرا، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بە خاکی باکووری کوردستان، رووبەڕووی پەلاماری خێڵەکانی ناوچەکانی ھەکاریی بوونەوە و بەھۆیەوە سەدان پێشمەرگە شەھید بوون، ھەروەھا ھەریەکە لە شەھیدان عەلی عەسکەری و دکتۆر خالید سەعید کۆیی و حسێن بابەشێخ بەدیلگران و رادەستی سەرکردایەتیی کاتیی پارتی کران و ئەوانیش بڕیاری شەھیدکردنیاندان، تائێستاش بە دیاریکراوی شوێنی بەخاکسپاردنیان دیار نییە.
2. دکتۆر خالید
- ساڵی ١٩٣٤ لەبنەمالەیەکی نیشتمان پەروەر و تێکۆشەر و دیاری شاری کۆیە لەدایک بوە. باوکی حاجی حەمە سەعید ئەسعەد یەکێک بوو لە گەورە پیاوانی غەفوریەکان.
- هەر لە کۆیەش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندی تەواو کردوە، دواتر لە شاری کەرکوک لە پەیمانگای برین پێچینەوە درێژەی بە خوێندن داوە. پاش تەواوکردنی خوێندن لە نەخۆشخانەی کۆیە دامەزراوە.
- لەسەردەمی لاویەتی تێکەڵاوی چالاکی و کاری سیاسی بووە، لە سالانی ١٩٤٧ بۆتە ئەندامی کۆمەلەی پێشکەوتنی قوتابیان، دوای شۆرشی ١٤ تەموزی ١٩٥٨ بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە وەک کادرێکی لیهاتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەشاری کۆیە ناوی دەرکردوە.
- لەمانگی ئەیلولی ١٩٦١ بەشداری چەکدارانەی کردوە، پاش دەرچوونی بەیانی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ هەتا ١٩٧٤ لەشاری بەغدا نیشتەجێبوە و لەنەخۆشخانەی نعمان بوو بە بەڕێوەبەر.
- بەهاری ساڵی ١٩٧٧ سەردانێکی کرد بۆ ناوچەی برادۆست بۆ پێشوازی لە بەرێزان مام جەلال و کاک نەوشیروان و هەڤاڵانی دەرەوە.
3. حسێن بابەشێخ
- لەدایکبوی ساڵی ١٩٤١ ی ناوچەی شێخانی ئێزدیایەتی، بابەشێخی باوکی یەکێک بووە لەپیاوە ئاینی و کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکانی ئێزدییەکانی کوردستان، لەسەرتای لاوێتییەوەو لەریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
- بەو پێیەی ئێزدییەکان چ وەک کورد و چ وەک ئێزیدی، هەمیشە لەسایەی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە لەژێر هەڕەشەی تواندنەوەو لەناوبردندا بوون، شێخ حسێنی بابەشێخ وەک رۆشنبیرێکی دەڤەری شێخان لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو رەوشە نالەبارەی کوردانی ئێزدی بوو، هەربۆیە هەمیشە لەریزەکانی کوردایەتیدا بەرەنگاری ئەو سیاسەتە دەبویەوە.
- لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و دامەزراندنی ی.ن.ک پەیوەندییکرد بەشۆڕشی نوێ و ئەندامی سەرکردایەتیی ی.ن.ک بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شرۆڤەکارێک: سیناریۆکەی پارتی جێگەی بڕوا نییە
12:03 AM - 2024-10-09 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ٢٨ ساڵە غەدر هەولێر دەکرێت
10:19 PM - 2024-10-08 -
باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی لەم لینکەوە دەنگی فەیک دروستدەکەن
08:27 PM - 2024-10-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
02:36 PM - 2024-10-08
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشه‌یی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین
12:17 PM - 2024-10-08
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
10:03 AM - 2024-10-08
چەتری سەوز، شێوازێکی نوێی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتی
09:09 AM - 2024-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
ی ن ک 04:10 PM - 2024-10-08 -
یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
ی ن ک 03:37 PM - 2024-10-08 -
دەربارەی تۆمارە دەنگيیەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
بیروڕا 03:34 PM - 2024-10-08 -
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
ی ن ک 02:36 PM - 2024-10-08 -
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشه‌یی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین
کوردستان 12:17 PM - 2024-10-08 -
عیراق مووچەی مانگی ئەیلولی ناردووەو دارایی هەرێمیش دەڵێت كورتهێنان هەیە
کوردستان 10:58 AM - 2024-10-08 -
د.عیزەت سابیر: حکومەتی ھەرێم لەڕێگای ھەژماری منەوە بەمەبەست موچە دابەشناکات
کوردستان 10:38 AM - 2024-10-08 -
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:03 AM - 2024-10-08