riklam

یەکێتی و تورکیا جەخت لەفراوانکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

ی ن ک 02:54 PM - 2024-07-07
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەرمان تۆپچۆ PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئەرمان تۆپچۆ

ئەمرۆ، ٧-٧-٢٠٢٤، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر، پێشوازی کرد لە ئەرمان تۆپچۆ،  کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان. 

 

وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک کونسولی نوێی وڵاتەکەی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دەڵێت: "جەختمان لەسەر زیاتر فراوانکردنی ئاسۆیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە".

راشیگەیاند: "لەبەشێکی تری دیدارەکەماندا، تیشکمان خستەسەر گۆڕانکارییە هەنووکەیەکانی ناوچەکە، دۆخی ئەمنی و ئابووری و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket