ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی: پشتیوانی خانەنشینان بووین بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان
کوردستان 03:57 PM - 2024-07-06کۆنگرەی رۆژنامەوانی د. بڕیار رەشید
دوای ساڵێک و هەشت
مانگ، حکومەتی هەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی
هەرێم لەگەڵ عیراق پەسەندکرد، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:
"لەگەڵ بەردەوامی فشارەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
بەڵام حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و
پێویست بوو زووتر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پەسەند بکردایە، چونکە بڕیارەکەی
دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم بوو".
حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە
د. بڕیار رەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی
هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عیراق کە لە سوودی خانەنشینانی هەرێم بووە".
"دوای ساڵێک و
هەشت مانگ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی
خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عیراق خستە بواری جێبەجێکردنەوە و پێویستە لەماوەیەکی
نزیکدا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی خانەنشینان بەو مووچەیەی کە شایستەیانە
ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عیراق بکات"، د. بڕیار رەشید وای وت.
فراکسیۆنی یەکێتی داکۆکیکاری خانەنشینان بووە
فراکسیۆنی یەکێتی لە
بەغدا هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مافی خانەنشینانی هەرێم بووە و داوایکردووە
یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لە هەرێم جێبەجێ بکرێت، چونکە لە بەرژەوەندی
خانەنشینانە.
د. بڕیار رەشید ئاماژەی
بەوەدا: "خانەنشینانی هەرێم، بەراورد بە خانەنشینانی عیراق مووچەکانیان زۆر کەمترەو
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەو نایەکسانییە لە مووچەی خانەنشیناندا ناهێڵیت، کە
بێگومان فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانەوە
هەوڵی زۆری داوە و دەنگی خانەنشینانی هەرێمی گەیاندووەتە بەغدا".
"وەک ئەندامی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تەنها لە ئەمساڵدا لە رۆژانی 7ـی
1ـی 2024 و 18ـی 3ـی 2024 و 3ـی 7ـی 2024 دا لەگەڵ نوێنەرانی خانەنشینان
کۆبوومەتەوە و پشتیوانیمان لە داوا رەواکانیان کردووە، تەنانەت چەند جارێک لە
هەرێم و لە بەغدا کۆنگرەی رۆژنامەوانیمان ئەنجامداوە و پشتیوانی فراکسیۆنەکەمان بۆ
داوا رەواکانیان دووپات کردووتەوە، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام دادگای فیدراڵیمان لە
جێبەجێنەکردنی ئەو بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە و فشارەکانیشمان بۆسەر حکومەتی هەرێم
بەردەوام بووە".
دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەرێمی رەتکردەوە
پێشتر ژمارەیەک
خانەنشین بە نوێنەرایەتی سەرجەم خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان
لەسەر یاسای ژمارە 27ـی ساڵی 2006 تۆمارکرد و داوایانکرد یاسای خانەنشینی
یەکگرتووی عیراق جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەمەش فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق پشتیوانی لە داوا رەواکەیان کرد و هەوڵەکانی بەردەوام بوو بۆ جێبەجێکردنی
یاساکە لە هەرێمی کوردستانیش.
لەم روانگەیەشەوە
دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی رۆژی 23ـی 11ـی 2022 دا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی،
بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 27ـی ساڵی 2006ـی هەرێم و
جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراقی
هەموارکراو.
لە دوای ساڵێک و هەشت
مانگ لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رۆژ ی 4ـی 7ـی 2024،
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان پەسەندکرد و خستیە
بواری جێبەجێکردنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
شرۆڤەکارێک: سیناریۆکەی پارتی جێگەی بڕوا نییە
12:03 AM - 2024-10-09 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ٢٨ ساڵە غەدر هەولێر دەکرێت
10:19 PM - 2024-10-08 -
باڵە خۆسەپێنەکەی پارتی لەم لینکەوە دەنگی فەیک دروستدەکەن
08:27 PM - 2024-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:52 AM - 2024-10-09 سەرۆک بافڵ و 8 سەرۆکی هاوپەیمانێتی پێشکەوتنخوازەکان لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
04:10 PM - 2024-10-08
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
02:36 PM - 2024-10-08
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
12:17 PM - 2024-10-08
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
10:03 AM - 2024-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
ی ن ک 04:10 PM - 2024-10-08 -
یەكێتی بەبەڵگەوە وەڵامی سیناریۆكانی پارتی دەداتەوە
ی ن ک 03:37 PM - 2024-10-08 -
دەربارەی تۆمارە دەنگيیەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی
بیروڕا 03:34 PM - 2024-10-08 -
قوباد تاڵەبانی: پارتی هاتەسەر تەزویركردنی دەنگی من و كاك بافڵ
ی ن ک 02:36 PM - 2024-10-08 -
لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشهیی لهكهرتی تهندروستی دهكهین
کوردستان 12:17 PM - 2024-10-08 -
عیراق مووچەی مانگی ئەیلولی ناردووەو دارایی هەرێمیش دەڵێت كورتهێنان هەیە
کوردستان 10:58 AM - 2024-10-08 -
د.عیزەت سابیر: حکومەتی ھەرێم لەڕێگای ھەژماری منەوە بەمەبەست موچە دابەشناکات
کوردستان 10:38 AM - 2024-10-08 -
بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ چوارەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:03 AM - 2024-10-08