riklam

سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەکات

کوردستان 02:18 PM - 2024-07-06
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری نوێی ئێران PUKMEDIA

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری نوێی ئێران

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى نوێى ئێران دەکات و راشیدەگەیەنێت: "لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتدەکەینەوە".

دەقی پەیامەکە

بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى نوێى ئێران

‏بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

‏لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.

‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان.

 

‏دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket