riklam

سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

کوردستان 11:22 PM - 2024-07-05
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر دەکات وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژێردراوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، پیرۆزبایی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیاش دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردندا.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ

پیرۆزبایی لە بەڕێز کییەر ستارمەر دەکەم وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژێردراوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.

 

هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا بکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لەم هەڵبژاردنەدا.

 

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و گەلی کورد پەیوەندییەکی لە مێژینە لە نێوانیاندا هەیە و هیوادارین لەداهاتوودا ئەم پەیوەندییە بەردەوام و بەهێزتر ببێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket