کۆمسیۆنی عیراق تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەدەبات
کوردستان 01:51 PM - 2024-06-26لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
کۆمسیۆنی عیراق تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردنی
هەرێم بەڕێوەدەبات و ئەنجومەنی
کۆمسیارانیش هەڵسەنگاندن بۆ وادەی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، وتەبێژی
کۆمسیۆن ئاماژە بەوەدەکات: "پێنجەمین مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێممان لەبارەی
هەڵبژاردنەوە پێنەگەیشتووە".
کۆمسیۆن هەڵسەنگاندن بۆ وادەی نوێی هەڵبژاردن دەکات
جومانە
غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای گەشتنی مەرسومی نوێی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی کۆمسیاران هەڵسەنگاندن بۆ وادەکە دەکات
کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریکراوە و پاشان بڕیار دەدات کە ئایا کۆمسیۆن
لەو وادەیەدا دەتوانێت هەڵبژاردن بەڕێوەبەرێت یاخود نا".
"هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکای
عیراقەوە بەڕێوەدەبرێت و بەپێی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی
جێبەجێ دەکات کە خۆی لە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن و پڕۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوە و
هەژماری دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان دەبینێتەوە"، وتەبێژی کۆمسیۆن
وادەڵیت.
ئاماژەی
بەوەشدا: "کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پشت بە تۆماری
پەسەندکراوی کۆمسیۆن دەبەستێت کە تێیدا ناوی سەرجەم دەنگدەرانی عیراق بە
پارێزگاکانی هەرێمیشەوە لەخۆ دەگرێت، ئەگەر لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لایەنێک
تانەی هەبێت لە پڕۆسەکە دەتوانێت لە دەستەی دادوەری کۆمسیۆن تانەکەی پێشکەش بکات".
رۆژی 20ـی 10ـی 2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 6ـی 2024، دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومێکی
دیکەی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و لایەنە
پەیوەندیدارەکانیشی پابەند کرد بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە".
"سەرۆکایەتی هەرێم پێی باش بووە رۆژی 20ـی 10ـی 2024
وەک وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
دیاریبکات"، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی تیشك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكەن
ی ن ک 02:52 PM - 2024-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 02:26 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10