riklam

سەرۆکی هەرێم وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردن دیاریکرد

کوردستان 11:28 AM - 2024-06-26
پەرلەمانی کوردستان PUKMEDIA

پەرلەمانی کوردستان

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 20ـی 10ـی 2024ـی وەک وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

 

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەرسومێکی دیکەی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی پابەند کرد بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە".

"سەرۆکایەتی هەرێم پێی باش بووە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 وەک وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات"، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم وای وت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوارجاری دیکە مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركردوه‌و له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایعدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌....
1-مه‌رسومی رۆژی 24ی شوباتی 2022 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2022.
2-مه‌رسومی رۆژی 26ی مانگی ئازاری 2023، بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023.
3- مه‌رسومی رۆژی 3ی مانگی ئابی 2023 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 25ی شوباتی 2024.
4- مه‌رسومی رۆژی 3ی ئازاری 2024 بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2024.
پێنجەم مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمیش بۆ هەڵبژاردن ئەمڕۆ 26ـی 6ـی 2024 دەرکرا و تێیدا بڕیاردرا رۆژی 20ـی 10ـی 2024 وەک وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket