riklam

ئاگرەکەی عەربەت 60هەزار داری سووتاندو تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا

کوردستان 08:07 PM - 2024-06-20
ئاگرەکەی عەربەت PUKMEDIA

ئاگرەکەی عەربەت

ئاگرەکەی سنووری گوندەکانی وێڵەکە و دەربەندفەقەرە بە چوار سەعات کۆنترۆڵکراو هاوڵاتیەکیش بەتۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە ئاشکرایدەکات: "بەهۆی ئەو ئاگرەوە 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون لە سنووری گوندەکانی وێلەکە و دەربەندفەقەرە) لە  ناحیەی عەربەت".

 

بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدابووە، واتە ئاگرەکە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار داری سروشتی.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی هاوڵاتییەک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوەو ئاگرەکەش بە چوار سەعات کۆنتڕۆڵکرا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket