riklam

زیاتر لە ٣٢٠ هەزار گەشتیار لە سێ پارێزگای هەرێم بوون

کوردستان 02:07 PM - 2024-06-20
گەشتیارانی هەرێم PUKMEDIA

گەشتیارانی هەرێم

لەماوەی رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٣٢٠ هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە کردوەو لە ناوچە گەشتیارییەکان کاتەکانیان بەسەربردووە کە زۆرینە گەشتیاری ناوەڕاست و خواروی عیراق و وڵاتی ئێرانن.


بەپێی ئەو داتاو زانیاریانەی کە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەستیکەتوە:" زیاتر لە 120 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژن و عارفە سەردانی سلێمانیان کردووە، کە زۆربەی ئەو گەشتیارانە لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عیراقەوە هاتونەتە سلێمانی".


بەپێی بەراوردی سەردانی گەشتیاران بۆ سلێمانی ئەمساڵ 20 هەزار گەشتیار زیاتر هاتونەتە شارەکە بەو پێیەی جەژنی قوربانی 2023 نزیکەی 100 هەزار گەشتیار هاتبوونە ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی.


هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایدەگەیەنێت:"  لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا  84 ھەزار و 176 گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە و 40 سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەش تۆمارکراوە".


بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە دەشڵێت: "لەو چوار رۆژەدا ھیچ ڕووداوێکی نەخوزراو تۆمارنەکراوە و پلانی جەژن و پێشوازی لە گەشتیاران سوپاسی سەرکەوتوبووە و لیژنەکانی پشکنین ٤٠ سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەیان تۆمارکردووە".


هەر لەو بارەیەشەوە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە: "لە رۆژانی جەژنی قورباندا 117 هەزار و 421 گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە".


سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان جووڵە دەخاتە بازاڕەوە و سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ کاسبکاران.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket