riklam

سەرۆک بافڵ: لەقووڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی كاك بەرزان نیگەرانین

کوردستان 11:30 PM - 2024-06-18
بەرزانی قالەی خەڵوز PUKMEDIA

بەرزانی قالەی خەڵوز

سەرۆک بافڵ پرسەنامە

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆکۆچی دوایی هونەرمەند و پێشمەرگە بەرزانی قالەی خەڵوز هاوخەمی دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: "كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەكەیدا دەژیا".

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

كۆچی دوایی كاك بەرزان قادر خەڵوز و ماڵئاواییە هەمیشەییەكەی، خەمێكی گەورەیە لەسەر دڵی ئێمە و هەموو ئەوانەی رۆژانێك بینەری هونەرە باڵا و نەمرەكەی بوون. ئەو رۆژانێك لەشاخ خزمەتی شۆڕشی دەكرد، پاش ئەوەش بە هونەرەكەی خزمەتی كوردستان و خەڵكەكەی دەكرد و تەنزی كردبووە چەكێك بۆ رەخنەگرتن لە نادادییەكان.


‎كاك بەرزان لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەپێناو كوردستان و پاراستنی فەرهەنگ و هونەرە دەوڵەمەندەكەیدا دەژیا، هەموومان لە ماوەی رابردوودا بینیمان سەرباری نەخۆشی و تەندروستییە ناجێگیرەكەی، هەوڵی دڵخۆشكردنی بینەرەكانی دەدا و دەیویست میوانێكی خۆشەویستی ناو خێزانەكان بێت، كە بێگومان وابوو.


‎لە قووڵایی دڵمانەوە بۆ لەدەستدانی كاك بەرزان نیگەرانین و لەم كۆستە گەورەیەدا هاوبەشی خەمی خێزان، بنەماڵە، هاوڕێیان و هونەردۆستانین. نزا دەكەین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئارامیی بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket