riklam

زیاتر له‌ 17هه‌زار كارتی ده‌نگدان بەدەنگده‌ران دەدرێته‌وه‌

کوردستان 05:22 PM - 2024-06-12
کارتی بایۆمەتری دەنگدان PUKMEDIA

کارتی بایۆمەتری دەنگدان

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌چاپكردنی كارتی ده‌نگده‌ران و له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 17 هه‌زار 546 كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌هه‌رێمی كوردستان بە ده‌نگده‌ران دراونەته‌وه‌ و 7 هه‌زار و 968 كه‌سی دیكه‌ش مامه‌ڵه‌ی بایۆمه‌ترییان كردووه‌، وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ 173 بنكه‌ی ده‌نگدانمان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ بایۆمه‌تری ده‌نگدان دابه‌ش بكه‌ن".

نزیکەی 8 هەزار کەس مامەڵەیان کردووە

 به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ بۆ وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوه‌، له‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌ 3 بۆ 10ـی مانگ، "17 هه‌زار 546 كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان به‌ده‌نگده‌ران دراونەته‌وه‌ و 7 هه‌زار و 968 كه‌سی دیكه‌ش مامه‌ڵه‌ی بایۆمه‌ترییان كردووه‌، تاوه‌كو بتوانن به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دا بكه‌ن".

زۆرترین لە هەولێر بووە

هه‌روه‌ك له‌و 17 هه‌زارو 546 كارته‌ی له‌و هه‌فته‌یه‌دا دابەشکراون، 5 هه‌زار و 738 كارتی بایۆمه‌تری له‌سلێمانی و 7 هه‌زار و 295 كارت له‌هه‌ولێر و له‌دهۆكیش 4 هه‌زار و 513 كارتی بایۆمه‌تری بوون، كه‌ زۆرترینی له‌ هه‌ولێربووه‌.

به‌پێی داتاكانی كۆمسیۆن له‌و هه‌فته‌یه‌دا له‌سلێمانی 2 هه‌زار و 460 بایۆمه‌تری ده‌نگدان و له‌ هه‌ولێر 2 هه‌زار و 272 بایۆمەتری و له‌ دهۆكیش 3 هه‌زار و 236 بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگده‌ر تۆمار كراوه‌ كه‌ زۆرترینی له‌ دهۆك بووه‌.

173 بنکە کارتەکان دابەش دەکەن

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای وردبینی بۆ كارته‌كان له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌رێگه‌ی 173 بنكه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان كارته‌كان دەدرێنەوە به‌ ده‌نگده‌ران".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌نوسراوی ره‌سمیی، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردرابوو داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكات، هاوكات پێشنیازیشی كردبوو رۆژی 5ـی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌ستنیشان بكات.

به‌گشتی له‌ سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌فته‌ی رابردوودا 33 هه‌زار و 634 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری دابەشکراون و 25 هه‌زار و 496 بایۆمه‌تری نوێش تۆمار كراوه‌.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket