riklam

د. بڕیار رەشید: هەوڵدەدرێت پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش دابەشبکرێت

کوردستان 02:38 PM - 2024-06-12
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عیراق سەرقاڵی وردبینییە لە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێم دا و هەموو هەوڵێک دەدرێت کە پێش جەژنی قوربان مووچەکانیان دابەش بکرێت".

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی عیراق وەرمگرتووە، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی وردبینین لە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێم دا و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینی، مووچەی مانگی ئایاری هێزە سەربازییەکان لە بەغداوە رەوانە دەکرێت".

"دارایی عیراق هەوڵ دەدات پێش هاتنی جەژنی قوربان وردبینی لیستی مووچەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان تەواوبکات و مووچەکانیان بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی پێش جەژن هێزە ئەمنییەکانیش مووچەی مانگی ئایار وەربگرن"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان هەتا ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانیان پێنەدرابوو، لەوبارەیەشەوە ئەحمەد لەتیف به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی ٧٠ بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ماوه‌ی ٣ رۆژه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانی مووچه‌وه‌ هێزەکانمان مووچه‌یان پێنه‌درابوو، توانرا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت و هەر ئه‌مڕ‌ۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ کرا".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket