riklam

براكانی یوسف

بیروڕا 08:18 PM - 2024-06-11
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

ویستیان یوسف بكوژن و دوایی یەكێك بۆ درێژەی حیكایەت، یان بۆ ناوكی خێرێك لە توێكلی شەڕدا وتی بابچێتە بنی بیر. براكانی جوود بوون و گەرەكیان بوو لە ڕێ دەمكوتی بكەن و شوێنە ونی بكەن.

 

گشتیان گەلەكۆمەكێیان كرد، كەچی لە هەموو برسێتی و ساڵانی قاتی و قڕیدا داوای موعجیزەی لێ دەكەن و گەرەكیانە تا تەنگانە دەڕوا وە پێش كاروانی بدەن و كە كەوتنە تەنكایی و پشووی جەنگاوەری هاتەوە، تەنها خۆیان سرودەكان بڵێن و سێڵفییەكان بۆ ئەلبومی سەروەری بگرن.

 

لە هەكاری بە چەكی گەورە پیاویی گەورەیان پێكا و بۆ ئاشتیش نرخی فیشەكیان گەرەك بوو.

 

براكانی یوسف، میللەتیان كردە بوونەوەری تاقیكردنەوە و هەرچی خوا پێی ناخۆش بوو بە بەندەكانی خوایان كرد.

 

قیبلەی مافی چارەنووسیان بە (مزگەوتی زرار)ی هاوچەرخ چەواشە كرد و كەتنێكیان كرد دە ساڵە كورد لە بن باری دەرناچێت. بێگانە و ئەغیار، ناحەز و نەیاریان لە یوسف گاڵدا و ئەمرۆشیان كردە قوربانی ئەفسانەی دیزاین.

 

براكانی یوسف داوا تیری هەلیان قۆستەوە، كەچی بێ پەروا و بلحێكیش دەناسین لاساران پەمپ دەدا گوایە (عوافی اللی یجیب نقش). لە جێی تانە لادان لە ناحەزانی دیموکراسیی دەچن نوقرچ لە کۆششی دیموکراتخوازان دەدەن!

 

بەڵام چیرۆكی یوسف حیكایەتێكی پیرۆزە و هەر دەگاتە جێ. بە حوكمی مێژوو بێت، یان بە مەرەكەبی مۆر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket