riklam

سەرۆک بافڵ: تێکەڵکردنی ژیان و مووچە بەململانێی سیاسی نابەجێیە

کوردستان 08:14 PM - 2024-06-11
سەرۆک بافڵ و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد.

لەدیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكان، پرسی هەڵبژاردن  و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی جەختیلێكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو بەربەستانەی لەبەردەم پرۆسەكە دروستدەكرێن، روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بەوەكرد، یەكێتی نایەوێت بەشێكبێت لەو ململانێ سیاسییە ناڕەوایەی تێیدا  ژیانی خەڵك دەبێتە قوربانی و دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەوڵی ئێمە لەپێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد، هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست و دادپەروەرە.

لەبارەی هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستەبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵك، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بەهەمووشێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە، بەخۆشحاڵییەوە لەم هەنگاوەدا سەركەوتووبووین. بۆ ئەمەش سوپاسی دۆستەكانمان دەكەین كە هاوكار و پشتیوانمان بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket