riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستای ئایینی و شێخانی تەریقەت جێگەی رێزن

ی ن ک 09:50 PM - 2024-06-10
سەردانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ تەکیەی شێخ بیلال شێخ نوری خەیلانی PUKMEDIA

سەردانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ تەکیەی شێخ بیلال شێخ نوری خەیلانی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠٢٤ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی تەکیەی شێخ بیلال شێخ نوری خەیلانی کرد و بەگرنگیەوە باسی لەپێگەی تەکیەو خانەقاو حوجرەو مزگەوتەکان کرد کە هەمیشە ناوەندی گرنگی پێگەیاندنی مامۆستای ئایینی و بڵاوکردنەوەی رۆحی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوون و وتی: "هەمیشە مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت لای ئێمە جێگای رێزن و ئەرکمانە پاڵپشت و پشتیوانیان بین" .

هەر هەمان رۆژ  شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لەپرسەی کۆچکردوو (دڵناز ئازاد ئاقوبانی) کردو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket