سەرۆک بافڵ: بەتوندترین شێوە رووبەڕووی یاساشکێنی ببنەوە
کوردستان 09:28 PM - 2024-06-10کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و لێپرسراوانی ئەمنی، هەواڵگری و هێزی پێشمەرگەی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی لەگەڵ
لێپرسراوانی ئەمنی، هەواڵگری و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی و هەواڵگری، هەماهەنگیی
نێوان هێزەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی هاریکارییەکان کرایەوە
لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک و ئارامیی ناوچەکە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەرەوپێشچوونی
توانا مرۆیی و سەربازییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەکان بەرچاوڕوونیدا
و ئاماژەی بەوەکرد، ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە پەیوەستە بە توانا و لێهاتوویی ئێوەوە،
بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەکان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو ژیانی خەڵکدا بێت، زیادکردنی
هەماهەنگییەکان و کاری هاوبەشی نێوانتان، فاکتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە.
پابەند بە یاسا بەرکارەکان و بڕیارەکانی دادگا بەتوندترین شێوە رووبەڕووی یاساشکێنی
ببنەوە و هیچ دەرفەتێک بەو کەسانە مەدەن کە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە و ژیانی
خەڵکەکەمان دەکەن.
لەبارەی پەیوەندی و هاریکاریی نێوان هێزە ئەمنی،
سەربازی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند: "ئەو پەیوەندییە
بەهێزەی بونیادنراوە بەردەوامیی پێبدەن، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانتان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی
تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەیە و هیوای سەرکەوتنی
زیاترتان بۆ دەخوازم".
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەرامبەر هەوڵ و
ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، سوپاس و پێزانینی
ئاڕاستەی هەریەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرۆک، ئەفسەر و کارمەندانی ئاژانسی
پاراستن و زانیاری / زانیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، ئۆپەراسیۆن،
هەواڵگریی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس کرد کە هەمیشە و
بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە کار و ئەرکە نیشتمانییەکانیان بەجێدەگەیەنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20