riklam

قوباد تاڵەبانی: لەماوەیەکی نزیکدا مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت

کوردستان 12:01 PM - 2024-06-08
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات و لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییکانیشەوە جێگری سەرۆک وەزیران دەڵێت: "دڵنیایی دەدەینە هێزە ئەمنییەکان کە هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت".

 

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەرکراوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەرکراوە و لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتووین کە ناوی هێزە ئەمنییەکانی بۆبنێرین، کە ئەمڕۆ یان سبەی ناوەکان ئاڕاستەی بەغدا دەکرێن و لەوچوارچێوەیەشدا وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، هاوکات دڵنیایی دەدەینە هێزە ئەمنییەکان کە مووچەکانیان نافەوتێت".

"لە چەند رۆژی رابردووا حکومەتی عیراق بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژانە دەکرێت"، قوباد تاڵەبانی وای وت.

 

زیاتر لە 60 رۆژە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە

زیاتر لە 60 رۆژە بەشێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە،لەکاتێکدا مووچەخۆرانی مەدەنی مووچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە، بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێم لەبری ناو و لیستی مووچەیان تەنها کۆدی ئاڕاستەی دارایی عیراق کردووە، لەبەرامبەریشدا دارایی عیراق داوای ناوی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی کردووە و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت: "لەگەڵ بەغدا کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانمان چارەسەر کردووە و ئەمڕۆ ناوی هێزە ئەمنییەکان ئاڕاستەی دارایی عیراق دەکرێت".

 

سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "حکومەتی عیراق و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەندێک پرسی گرنگ رێککەوتون و ئێمەش وەک حکومتی هەرێم پشتیوان و هاوکار دەبین بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket